ڕۆژی کورد: ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، ئەنجومەنی ئەدەبیی شاری مەریوان ڕێوڕه‌سمێکی بە بۆنەی پەردە لادان لە ٧ پەرتووک نوێی منداڵان بەڕێوە برد.
ئەو حەوت پەرتووکە کە شیعر و چیرۆکی منداڵانن لە لایەن چاپخانەی “ئەوین”ـەوە چاپ و بڵاو کراونەتەوە کە ناوی هەندێک لەو بەرهامەنە بریتیە لە: ئاگاتان لە ماماڵە سوورەکان بێ، چۆلەکە و چیا، پڕکۆشێک ڕەنگ، قوتابیانی خێڵی گوڵ، قادر
لە ڕاگەیێندراوی یەمجوومەنی ئەدەبیی مەریواندا بەو بۆنەوە هاتووە: “ئەم کتێبانە هه‌رکامه و هه‌ڵگری په‌یام و خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی تاکێکی هه‌ڵکه‌وته‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌مان، ئه‌و تاکانه‌ی که وه‌ک شاعیر و نووسه‌ری مه‌ڵبه‌نده‌که‌مان به‌رهه‌می ده‌یان شه‌ونخوونی و هیلاکی و ماندووبوونیان پێشکه‌ش کردووه به کتێبخانه‌ی کوردی.”
لە درێژەی ئەو ڕاگەیێندراوەدا هەروەها هاتووە: ” به‌ڵێ ئه‌مڕۆ ئێمه و ئێوه په‌رده له سه‌ر حه‌وت کتێب لاده‌ده‌ین که زۆربه‌یان تایبه‌تن به منداڵان و له لایه‌ن ناوه‌ندی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌وینه‌وه هاتوونه‌ته بازاڕی کتێبه‌وه. ئه‌م کتێبانه به دێزاینی نوێ و ئامرازی چاپی پێشکه‌وتوو چاپ کراون و خزمه‌ت به فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌کات بۆیه به پێویستمان زانی له ڕێوڕه‌سمێکدا وێڕای په‌رده‌لادان ڕێزیش بگرین له خاوه‌نه‌کانیان که به به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و کتێبانه ناویان پاڵ سه‌دان ئه‌دیب و نووسه‌ری تردا تۆمار کرا که کتێبیان پێشکه‌ش کردووه به کتێبخانه‌ی کوردی و هیوادارین وێنه‌یان زۆرتر بێت.”
ئەنجوومەنی ئەدەبیی مەریوان هەروەها لەو پەیامەی خۆیدا ئامادەبوونی خۆیان بۆ پەردە لادان لەسەر بەرهەمی هەر ناوەندێکی چاپ و وەشان ڕاگەیاندووە و دەڵێن: “پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بکه‌م هه‌ر ناوه‌ندێکی چاپ و په‌خشی تریش بۆ ناساندنی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌گه‌ر خوازیار ئاوا ڕێوڕه‌سمێک بێت لێره‌وه ئاماده‌بوونی خۆمان بۆ هاوکاریی ڕاده‌گه‌یه‌نین.”