لە باژێڕی وان تەقینەوە و پێکدادان هاتە ئاراوە

0
759

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵەکان لە ناوچەی “ڕێیا هەرمووشێ” کە سەر بە پارێزگای وانە لە نێوان لایەنگرانی پ ک ک و هێزی ئاسایشی تورکیە، شەڕ و پێکدادان هاتۆتە ئاراوە.

کاتژمێر 10 ی ئەمشەو بە کاتی تورکیە و ٩ بە کاتی ئوروپا، لە گەڕەکی شەڕەفیەی ناوچەی “ڕێیا هەرمووشێ” و بە دژی حکومت نیزامی و ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی لە لایەن ئاسایشی تورکیەوە، شەڕ و پێکدادانێکی قورس هاتۆتە ئاراوە.

دەگوترێ سەرەتا تەقینەوەیەک ڕووی داوە و دواتریش لە نێوان ئەندامانی و لایەنگرانی پ ک ک و ئاسایشی تورکیە، شەڕ و پێکدادان ڕووی داوە.

بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامی ئەو هێرشە هەر لە سەرەتادا 2 پۆلیس و2 هاووڵاتیی کوردی کوردستانی باکوور، بریندار بوون

دوای ئەوە هێزەکانی ئاسایشی تورکیە بە زرێ پۆش کەوتوونەتە ناوچەکە و دەستیان کردووە بە هێرش بۆ سەر هاووڵاتیان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت