لە کۆنفرانسی ساڵانەی موجاهدیندا چەندین وڵاتی دژایەتی خۆیان لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند

0
619

ڕۆژی کورد: مریەم ڕەجەوی، سەرۆکی شۆڕای بەرگریی ئێران لە لێدوانی خۆی لە کۆنفرانسی ساڵانەی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران کە لە پاریس بەڕێوە چوو بە پێداگرییەوە گوتی: “تەنیا ڕێگاچاری ڕزگاربوونی وڵات، ڕووخانی ڕژیمی ویلایەتی فەقێ یە”.

 ڕەجەوی هەروەهاگوتی: “لەو کاتەوە حەسەن ڕووحانی هاتۆتە سەر کار، ڕێژەی ئاستەنگییەکانی سەر ئێرانیەکان زۆرتر بووە کرێکاران و ژنان و نەتەوەکانی ئێران وەکو کورد و عەرەب دەڵێن گوشارەکانمان لەسەر زیاتر ىووە، ژنان زیاتر لە پێشوو گوشاریان لەسەرە و دۆخەکە داخراوترە لە پێشوو”

 سەرۆکی ئێستا مجاهدینی خەڵق هەروەها گوتیشی: “ئێران لە سووریە هەموو جۆرە گرتن و کوشتنێکی بە مەبەستی پاراستن و ڕاگرتنی ئەسەد ئەنجام داوە ئەوەش دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی کە ئێران دەیهەوێ پاشەکشەی خۆی لە بەرهەمهێنانی بۆمب، بەو خۆدەرخستنە بشارێتەوە”.

 لەم کۆنفرانسە بەرینەدا هەروەها وەزیری بەرگریی پێشووی ئوردون، ساڵح ئەلقەلاب، گوتی: “ڕژیمی ئێران، ئەو شۆڕشەی لە خەڵک دزی و داهات و سامانی خەڵکی کرد بە تێچووی کوشتن و ئەشکەنجە و پشتگیری لەو ڕێکخراوە شێوە سەربازییانە کە تیرۆریسم و ناکۆکی لە دەرەوەی ئێران، پەرە پێدەدەن”.

 هەروەها “محەممەد ئەللـەحام”، جێگری سەرۆکی هەیئەیتی فەلەستینیی ئامادەبوو لەو کۆنفرانسەدا گوتی: “ڕژیمی ویلایەتی فەقێ ـی ئیران لە رێگای چڕکردنەوەی فیرقەگەری لە یاسای بنەڕەتیی خۆیدا و هەروەها ڕەوانە کردنی ڕێکخراوە شێوەسەربازییەکان بۆ کوشتن و بڕین و ئاژاوەنانەوە لەوپەڕی سنوورەکانی، کۆمەڵگای ناونەتەوەیی بۆ شەڕ و ئاژاوە بانگ دەکات”.

ئەللـەحام هەروەها گوتیشی: “نەتەوەی فەلەستین، تێچوویەکی زۆری بە هۆی دەست تێوەردانەکانی ئێران داوە”.

لە هەمان کۆىوونەوەدا تورکی فەیسەڵ شازادەی عەرەبستانی و سەرۆکی پێشووی دەزگای ئەمنیی لەو کۆبوونەوەیەدا ڕایگەیاندووە کە خوازیاری ڕووخاندنی ڕژیمی تارانە و وتەکانی دەنگدانەوەیەکی بەرینی میدیایی لە ئەستی جیهاندا لێکەوتۆتەوە.

تورکی فەیسەڵ لە وتەکانیدا ڕایگەیاند: “سەرکوتی ڕژیمی تاران تەنیا ڕووی لە چالاکان و دژبەرانی دیکتاتۆریدا خۆی نابینێتەوە، بەڵکوو نەتەوەکانی دیکەی وەکوو کورد، بەلووچ، ئازەری، تورکمەن و عەرەبەکانیشی لە خۆ گرتووە.

ئەو لێپرسراوەی پێشووی دەزگای ئاسایشی عەرەبستان ئەوەشی خستۆتەڕوو، ڕژیمی تاران ڕژیمێکی تەریک کەوتۆتەوە و بەپێی پرۆژەی هەناردە کردنی شۆڕش بۆ دەرەوەی ئێران، تیرۆریزمیان لە “عیراق، لوبنان، سووریا و یەمەن”دا بڵاو کردۆتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت