حیزبی دێمۆکرات و یەکیەتیی نیشتمانی لە بەڵگەنامە مێژووییەکاندا

0
4828

لەدوای تێکهەلچوونی پۆلێک پێشمەرگە لە ناوچەی سەردەشت لەگەڵ تیرۆریستانی رژیمی ئیسلامیی ئێران، یەکێک لە بریندارەکانی ئەو شەڕە بۆ چارەسەریی پزیشکی گەیەندرایە نەخۆشخانەی قەڵادزێ‌ی ژێر کۆنترۆڵی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان و لەلایەن کادری نەخۆشخانەوە چارەسەریی بۆ نەکرا.

هاوکات چەند کەسێک لە کادرەکانی بزووتنەوەی گۆران سووکایەتییان بە شەهیدانی ئەو تێکهەڵچوونە کردووەو دەستخۆشییان لە تیرۆریستانی رژیمی ئسیلامیی ءێران کردووە.

دابەشبوونی کورد به سەر دوو بەرەی رۆژئاوا (ئەمریکا و ئەورووپا)و رۆژهەڵات(رووسی و ئێرانی)دا گەیشتۆتە ئاستێک کە بە ئاشکرا نیشانەکانی هەڵگیرسانەوەی شەڕ و دابەشبوونێکی دیکەی جوغرافیایی بەسەر کوردا بەدی دەکرێت، دابەشبوونێک کە تەنیا بۆ نەبوونی سەربەخۆیی بڕیاردان، داخ لە دڵی و بەرچاوتەنگی لە ناوماڵی کوردا دەگەڕێتەوە.

لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران هێزەکانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرکردایەتیی جەلال تاڵەبانی وەکوو هێزی پشتیوان بە مەبەستی هاوکاری کردنی هێزەکانی حیزبی دیمۆکرات لە ناوچەکانی سەردەشت و رەبەت سازمان دران و لە چەندین عەمەلیات‌دا بە دژی رژیمی ئێران بەشداریی چالاکانەیان کرد.

چاوەدێرانی سیاسیی کورد، هاتنی هێزەکانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ یارمەتیدانی حیزبی دیمۆکرات “بە خۆ پێناسە کردنی یەکیەتی لە بەرامبەر پارتی دیمۆکرات” لە قەڵەم ئەدەن کە ئەوکات “قیادەی موەقەت” لە ناوچەکانی شنۆ رووبەڕووی هێزەکانی حیزبی دێمۆکرات دەبوونەوە.

نەوشیروان مستەفا لە کتێبی خولانەوە بە دەوری بازنەدا لە لاپەڕەی ٣٢دا دەنوسێت: ساڵی ٨٤ لە گەرمەی موفاوضات‌دا هەولێکی زۆر بۆ ئاشتبوونەوەی پارتی و یەکیەتی درا، مەسعوود داوای کردبوو کە یەکیەتی پەیوەندی لەگەڵ ئێراق بپچرێنی. هەڤاڵەکانی ءێمەش داوایان کردبوو کە پارتی پەیوەندی لەگەڵ ئێران ببڕی و ئەم هەوڵەش سەرکەوتوو نەبوو.

هەمان سەرچاوە لە لاپەڕەی ٦٥دا باس لە کردەوەکانی قیادەی موەقەت بە دژی شۆڕشی رۆژهەڵات دەکا و دەڵێ لە کاتێکدا قیادەی موەقەت گێچەڵیان بە شۆرشی رۆژهەڵات فرۆشت و بە ئاشکرا هەڵیانکوتایە سەر بنکەکانی پێشمەرگە و ناوچە ئازادکراوەکانی شۆرشی کوردستان و بووە گەورەترین تاوانی مێژووی گەلی کوردستان، یەکیەتیی پشتیوانیی شۆڕشی رۆژهەڵاتی کرد”.

“مفاوضات”ی نێوان یەکیەتی و دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق لەسەر دەستی دوکتور قاسملوو دەستی پێکرد و بەپێی نووسینەکانی نەوشیروان مستەفا ئەو دانیشتانە دەیانتوانی ئەنجام و ئاکامی دڵخوازی لێ بکەوێتەوە کە لەسەر دەستی مام جەلال لە قیس چوون.

بەڵام زۆری نەخایاند کە یەکیەتیی نیشتمانی لە ساڵی ١٩٨٦، بەپێی رێکەوتننامەیەک لەگەڵ باقی زولقەدر نێرودراوی وەزارەتی ئیتلاعات لە یاخسەمەر (لاپەڕە ١٠٥ خولانەوە لە بازنەدا نەوشیروان مستەفا )، چووە ناو گەمەیەکی ئەمنییەوە و زۆر رووداوی تاڵی مێژووی لە دوای خۆی بەجێهێشت کە هەتا ئێستاش ئەو رووداوانە درێژەیان هەیە و دووپات دەبنەوە.

بەپێی نووسراوەکانی نەوشیروان مستەفا و هاوکات ماڵپەڕی میلیتاری قەرارگەی رەمەزان، لەمانگی رەزبەری ساڵی ٦٥دا جەلال تاڵەبانی لەگەڵ شاندێکی سەرکردایەتیی یەکیەتیی سەردانی ئێرانی کرد و بە فەرمی بوون بە بەشێک لە قەرارگای رەمەزان.

لەدوای ئەم رێکەوتنە، یەکەم هێرش بە فەرماندەیی نەوشیروان مستەفا هاورێ لەگەڵ ١٢٠ پاسداری ئێرانی بۆ سەر بنکە نەوتییەکانی کەرکووکی ژێر دەسەڵاتی سەدام حوسێن دەستی پێکرد. (نەوشیروان مستەفا لاپەڕە ١٠٩)

بەپێی نووسینەکانی نەوشیروان مستەفا، پاسدار جەعفەری سەحراروودی لە یاخسەمەر لە نزیک ماڵی نەوشیروان و جەلال تاڵەبانی بنکەی رەسمیی قەرارگەی رەمەزانی کردۆتەوەو هاوکات یەکیەتیی نیشتمانی بنکەی لە کرماشان، سەردەشت و ورمێ کردۆتەوە.

pdki kurdistan
نامەی ئازاد هەورامی لێپرسراوی باڵای یەکیەتی بۆ لێپرسراوانی حدکا لەمەڕ ناردنی پێشمەرگە بریندارەکانی یەکیەتی بۆ بەغدا بە کارتی پێناس و جل و بەرگی پێشمەرگایەتیی حدکاوە

لەم کاتەدا کە یەکیەتیی نیشتمانی پەیوەندیی ئیتسخباراتی و ئەمنیی لەگەڵ ئێران گەرموگوڕ بووە، بەڵام بۆ چارەسەر کردنی برینی پێشمەرگەکانی پەنای بۆ حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بردووەو لە نامە رەسمییەکاندا ئەو داوایانە بە ڕوونی دیارە.

لە دوای پەیوەندیی دوو ساڵی نێوان یەکیەتیی نیشتمانی و دەزگای ئیتلاعاتی رژیمی ئیسلامی لە ئێران، جەلال تاڵەبانی هەوڵی ناوبژیوانیی شاندی حیزبی دیمۆکرات و کاربەدەستانی تیرۆریستی ئێران ئەدات، هەوڵێک کە تراژیدیا و کارەساتی ڤیەنی لێکەوتەوە.

تەنیا دوای ١٠ ساڵ لەم رێکەوتنە یەکیەتیی نیشتمانی بە فەرماندەیی جەبار فەرمان و لەشکرێکی کوردخۆری سوپای تیرۆریستیی خومەینی هێرشێکی سەرتاسەرییان بۆ لێدانی حیزبی دیمۆکرات لە کۆیە دەست پیکرد. لەم کاتەدا نزیکایەتیی یەکیەتی و دەزگا ئیستخباراتییەکانی ئێران گەیشتبووە ئاستێک، کە سەردەمانێک پارتی هاوشانی ئێران دژایەتی حدکای دەکرد، ناڕەزایەتیی بەو هێرشە دەربڕی.

لەدوای تیرۆر کرانی رێبەرایەتیی حیزبی دیمۆکرات، ١٥٢ کادر و پێشمەرگەی حدکا بە بەشداریی راستەوخۆ و ئاگاداریی باڵەکانی ناو یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان تیرۆر کران. توانەوەی یکیەتیی هەتا ئاستێک رۆیشتووە کە لە بەرزرین ئاستدا مەحموود سەنگاوی شانازی بە هاوڕێیەتیی قاسم سلێمانییەوە دکات و خۆزگە دەخوازێ کە کورد ٢ پیاوی دیکەی وەکوو قاسم سلێمانیی تێدا هەڵکەوتبا!!! ئێستاش دوای ٢٠ سال لەمەڕ تێکەڵبوونی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی ئیتلاعات، پێشمەرگەیەکی برینداری ئاو و خاک و نیشتمان لەلایەن نەخۆشخانەکانی یەکیەتییەوە جواب دەکرێ و دۆستی دوژمنەکەم، هەمان کردەوەی دوژمنانە نیشان ئەدات.

ئاخۆ دابەشبوونی کورد و خۆ پێناسە کردن لەبەرامبەر یەکتردا، هەتا چەندە کاریگەریی لەسەر باری سیاسی و جوغرافیایی کوردستان و ئەگەری هەڵگیرسانی شەری ناوخۆیی یان دابڕانی بەرەی ئێرانی رووسی لە خاکی کوردستان دەبێ؟

12321
نامەی نەوشیروان مستەفا بۆ لێپرسراوای حدکا لەمەر یارمەتیدانی ئەندامانی یەکیەتی

 

10690346_820087381359479_7083430706185293295_n
نامەی نەوشیروان مستەفا بۆ دوکتور سادقی شەرەفکەندی سکرتیری حدکا بۆ بە هاناچوونی کۆڕەوەکەی خەڵکی باشووری کوردستانەوە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت