پایەگای تازەبینای گوندی سیسێر لە لایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە هێرشی کرایە سەر

0
642

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری ڕەبەت، شەوی١٠ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی ،کەس یان کەسانێکی نەناسراو هێرشیان کردۆتە سەر پایەگای تازە بینای گوندی سیسێر ـی سەر بە شاری ڕەبەت و بەشێک لەو پایەگایەیان تەقاندۆتەوە.

ئەو پایەگایە یەکێکە لەو دەیان پایەگایانەی کە لە دوای چڕ بوونەوەی پێکدادانەکان لە نێوان هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هێزەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداران، لە کوردستان بنیات دەندرێنو ساز دەکرێن.

بەپێی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد، بەشێک لە و پایەگایە و بەتایبەتی دیواری پایەگا و بەشێک لە ژوورەکانی ناوەوەی تەقێندراوەتەوە و زیان و خەسارێکی زۆری ماددی بەرکەوتووە.

بە هۆی ئەوەی کە پایەگای گوندی سیسێر لە حاڵی ساز کردندایە، دەگوترێ کاتی هێرشەکە هیچ هێزێکی تێدا نەبووە و بەو هۆیەشەوە هیچ زمانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت