پاسگای تورجان و پایەگای سەوڵاوا ئاگر دران

0
679

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات تایمز، شەوی ٢١ لە سەر ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، پاسگای تورجان، هەڵکەوتوو لە نێوان شارەکانی سەقز و بۆکان کەوتە بەر هێرش و لە ئاکامدا ئەنباری چەکوچۆڵ، نەوت، خواردەمەنی و کەلوپەلی دیکەی ئەم پاسگایە بوون بە خەڵووز.

ڕۆژهەڵات تایمز هەروەها نووسیویەتی: هێرشەکە کاتژمێر ١٢ی نیوەشەو هاتە ئاراوە و هاوکات بوو لە گەڵ بیست و حەوتەمین ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو، سکرتێری حیزبی دیموکرات بە دەست تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.”
سەرچاوەیەک لە پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسایەتیی ئەو هێرشەی وە ئەستۆ گرت و پشتڕاستی کردەوە کە هێرشەکە بەشێک بووە لە بەرنامەکانی ئەوان بۆ یادی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتور عەبدوڕەحمانی قاسملوو.

لەلایەکی ترەوە، هەڵۆکانی زاگرۆس، سووتاندن و ئاگرتێبەردانی پایەگای سەوڵایان وەئەستۆ گرت.

سووتاندنی ئەو پایەگا هاوکات بووە لەگەڵ ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵۆڕژیتیرۆری دوکتور قاسملو لە لایەن دیپلۆمات تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە ناوچەی سەوڵاوا ڕایگەیاند، ئاگری پایەگاکە تا ماوەیەکی زۆر بەردەوام بووە و ئەو پایەگایە بە گشتی لەناو چووە.

تا ئێستا زیانە مادی و جەستەییەکانی ئاگرتێبەردان لە پاسگای تورجان و پایەگای سەوڵاوا بەتەواوی بۆ ڕۆژی کورد ڕوون نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت