ئەندامێکی تری پلەبەرزی سپای پاسداران لە سوریە کوژرا

0
1368

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی ناوخۆیی ئێران، ئەندامێکی پلەبەرزی تری سپای پاسداران لە سووریە کوژرا.

ڕۆژی کورد: هەواڵدەرییەکانی ئێران ڕایانگەیاند کە پاسدارێکی تر کە پلەی سەرداری هەبووە لە باژێڕی حەما لە سووریە کوژراوە.

پاسدار داریوش دروستی، ئەندامی سپای تیرۆریستیی پاسداران لە شەڕی سوریە و لە “حەما” کوژراوە.

ئەو ئەندامەی سپای پاسداران لە شەڕ لەگەڵ “جەیشولعیزە” کە سەر بە ئەرتەشیئازادە لە نزیک بازگەی تل ناسریە لە نزیک باژێڕی حەلفایا، کوژراوە.

بەپێی هەواڵنێرییەکانی ئێران، کەلاکی ئەو پاسدارە کەوتۆتە دەست چەکدارانی گرووپی “جەیشولعیزە”.

ئەوە دووهەمین کوژراوی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێران لە ماوەی ٣ ڕۆژی ڕابردوو دایە.

ڕۆژی چوارشەممە 10ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی بە تووندی بریندار بووە و دوای چەند کاتژمێرێکی کوژراوە.

ئەحمەد غولامی، تا ساڵی 1362ی هەتاوی جێگری فەرماندەی لەشکی 10ی سەیدوشوهەدا بووە و دواتر تا کۆتایی شەڕی نێوان ئێران و عێراق، فەرماندەیی تیپی سەربەخۆی 110ی بروجێردی بە ئەستۆوە بووە.

ئەو پاسدارە لە باژێڕی حەلەب لە سووریە کوژراوە.

 

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت