پارتی ئازادیی کوردستان بە بۆنەی تەقینەوەکەی حەسەکە په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌

0
691

له‌ پێوه‌ندی به‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی حه‌سه‌كه‌ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان كه‌ زیاتر له‌ ٦٠ كه‌س تێیدا بوونه‌ قوربانی ، پارتی ئازادیی کوردستان وێڕای مه‌حكووم كردنی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌ به‌م چه‌شنه‌یه‌ :

پەیامی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان بە بۆنەی تەقینەوەکەی حەسەکە
رۆژی دووشەممە 3 ئۆکتۆبری 2016، لە میانەی ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا لە حەسەکەی رۆژاوای کوردستان، تێرۆریستێکی خۆکوژ، خۆی لە نێو هۆڵی بۆنەکەدا تەقاندەوە و لە ئاکامدا نزیک بە 60 کەس شەهید و بریندار بوون.
تەقینەوەکانی رۆژاوای کوردستان، لە تۆڵەی ئەو رۆڵەیە کە نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە تێکشکاندنی گەورەترین رێکخراوی تێرۆریستی دا دەیگێڕێ. رۆڵێ کە نەک هەر پاراستنی کورد و کوردستانی هەڵگرتووە، بەڵکوو، بووەتە شوورەی قایمی پاراستنی جیهان و مرۆڤایەتی لە تێرۆر.
ئەوەندەی بۆ پارتی ئازادیی کوردستان دەگەرێتەوە، PAK بە قەت هێز و توانای خۆی، تۆڵەی خوێنی ژن و منداڵ و پیر و گەنجی بێ تاوانی کورد، لە بەرەکانی جەنگ لە تێرۆریستانی دەسنیای داگیرکەرانی کوردستان دەکاتەوە. هاوکات سوێند دەخۆین بە خوێنی شەهیدانی ئەم نیشتمانە بریندارە کە هەموو هێز و بوونمان لە خەبات لە پێناو دەرچوون لە تەوقی ئەو سنوورە کارەسات خوڵقێنانە و گەیشتن بە سەروەریی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخی کوردستان، تەرخان بکەین و لە دیدار و گفتوگۆکانمان لەگەڵ دەوڵەتاندا، ئەوە کلیل واژەی وتەکانمان بێ.
سڵاو لە نیشتمانی لە خوێن گەوزاوی کورد
سڵاو لە سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان
13 رەزبەری 2716
4 ئۆکتۆبری 2016

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت