پارلمانی بریتانیا و كۆڕێك بۆ كاكه‌ حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموود

0
704

ڕۆژی کورد: ڕۆژی سێ شەممە ٢٦/٠٤/٢٠١٦ کاتژمێر ٧ ئێوارە لە پارلمانی بریتانیا، بە بەشداری سەرجەم کوردەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان، کۆبوونەوەیەک لە لایەن “ناوەندێک بۆ کورد” لە پارلمانی بریتانیا پێکهات.

سەرەتا خاتوو جولییەن نوێنەری پارلمانی بریتانیا و دۆستی گەلی کورد چەند وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و پاشان بەڕێز کامەران یوکسیف نوێنەری (د.ب.پ.) لە باکووری کوردستان سەبارەت بە باروودۆخی باکوور و بە گشتی کوردستان وتەیەکی پێشکەش کرد.

لە دوای وتەکانی کامەران یوکسیف، بەڕێز محەممەدی حاجی مەحموود، سەرۆکی حیزبی سوسیال دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە ڕەوشی کوردستانی باشوور و شەڕی داعش و هاوکاری هاوپەیمانانی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد.

لە دوای قسەکانی بەڕێز محەممەدی حاجی مەحموود، بەشداربووان بە پێشنیار و ڕەخنەکانیان کۆبوونەوەکەیان دەوڵەمەند کرد.

جێگای ئاماژەیە هەواڵنێری ڕۆژی کورد سەبارەت بە دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان چەند پرسیاری ئاراستەی بەڕێز محەممەدی حاجی مەحموود کرد کە لە لایەن ناوبراوە وەڵام درایەوە. ئەو کۆبوونەوەیە بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر بەڕێوە چوو و، پاشان کۆتایی پێهات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.