له‌ پاریس كۆڕێك بۆ به‌یان سه‌لمان نووسه‌ری ڕۆمانی شه‌وانی ئاده‌م به‌ڕێوه‌چوو + ویدیۆ

0
117

ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٦ی فێوریه‌ له‌ بنكه‌ی سه‌ره‌كیی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی باشوور له‌ فه‌ڕانسه‌ و  به‌ ئاماده‌بوونی ده‌یان كه‌س له‌ چالاكانی كوردی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان كۆڕێكی ئه‌ده‌بی بۆ نووسه‌ری كورد به‌یان سه‌لمان وه‌ڕێخرا.
له‌و كۆڕه‌ دا به‌یان سه‌لمان ڕۆمانه‌ نوێیه‌كه‌ی به‌ ناوی شه‌وانی ئاده‌م به‌ ئاماده‌بوان ناساند .
به‌یان سه‌لمان به‌ گێڕانه‌وه‌ی چه‌ند به‌شێكی ڕۆمانه‌كه‌ هه‌وڵی دا به‌شدارانی كۆڕه‌كه‌ به‌رێته‌ ناو جه‌رگه‌ی چیرۆكه‌كه‌ ، خوێندنه‌وه‌ی نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك بوو كه‌ بیسه‌رانی و به‌شدارانی كۆڕه‌كه‌ی برده‌ ناو ناخی داستانه‌كه‌ و گوێگر وای هه‌ست ده‌كرد كه‌ بۆ خۆی یه‌كێكه‌ له‌ كه‌سایه‌تیه‌كانی ناو ئه‌م ڕۆمانه‌ كه‌ تێیدا پیاوێكی ته‌نیا به‌ ناوی ئاده‌م ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێ ،
ڕۆمانه‌كه‌ به‌ گشتی گێڕانه‌وه‌ی ژیان و ژانی ژنان و پیاوانی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ به‌ ناوی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه‌ چه‌رمه‌سه‌ری ، كوشت و كوشتار ، وێرانی و قوربانیدانی ئه‌زموون كردووه‌ و ئه‌نفال و ژینۆ سایدكران به‌شێك بووه‌ له‌ ژیانیان .
له‌ كۆتاییدا ناوی فلیپ دوولام نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری فه‌ڕانسه‌وی باسێكی كورتی له‌ سه‌ر به‌یان سه‌لمان و نووسینه‌كانی پێشكه‌ش كرد .
پێویسته‌ بگوترێ , كامێرای ڕۆژی كورد ، له‌و كۆڕه‌ دا ئاماده‌بوو و فیلمی كۆڕه‌كه‌ی گرتووه‌ و لێره‌ دا بڵاوی ده‌كاته‌وه‌

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت