پارێزەری تایبەتیی خامنەیی کوژرا

0
581

ڕۆژی کورد: بەپێی ڕاپۆرتی بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سپای تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی و هەواڵدەرییەکانی نێوخۆی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، سەرهەنگی دووهەم پاسدار “حەسەن ئەکبەری” یەکێک لە ئەفسەرانی “سپای وەلی ئەمر” ی هێزی تایبەتی پاراستنی خامنەیی کوژرا.

ماڵپەڕەکانی سەر بە سپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕژیمی ئێران بڵاویان کردۆەتەوە کە پاسدار حەسەن ئەکبەری لە کاتی مەئمووریەتی فیرکاری و ڕاهێنان بە هۆی “کێشەی تەکنیکیی چەک”کوژراوە.

“سپای وەلی ئەمر” هێزی سەربازی تایبەتیی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی دامەزراو و سەرەکیترین چالاکیی ئەو هێزە پاراستنی عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.