چالاکێکی کرێکاریی کورد، کۆچی دوایی کرد

0
139

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، چالاکێکی کرێکاریی کورد بە ناوی عومەر شاکری، کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی چوارشەممە 20ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، عومەر شاکری، چالاکی کرێکاریی باژێڕی سەقز و ئەندامی پێشووی کومیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیدان بۆ پێکهاتنی دامەزراوەی کرێکاری، کۆچی دوایی کرد.

عومەر شاکری یەکێک لەو چالاکە کرێکارییە کوردانە بوو کە بە هۆی چالاکیی کرێکاری و بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکار، بەردەوام لە لایەن بنکە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم ڕووبەڕووی ئازار و دەستبەسەر کردن دەبۆوە، ڕۆژی سێ‌شەممە، رێکەوتی ٥ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتیلاعاتی باژێڕی سەقز کراو و بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر لە ئیداری ئیتیلاعاتدا ڕاگیراوەو پێیان راگەیاندبووە، بەڕێوەبردنی هەر چەشنە رێوڕەسمێک بە بۆنەی (١ی مانگی مەی) قەدەغەیە و لە ئەگەری بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی رۆژی کرێکار، بە توندی بەرەوڕووی دژکردەوە دەبنەوە.

کۆچکردوو عومەر شاکری و هاوڕێیانی لە کاتێکدا ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکاریان لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بەڕێوە برد کە لە ڕۆژانی ٩ و ١٠ی بانەمەڕی هەمان ساڵ چەندین کە س لە چالاکانی کرێکاریی ئەو شارە وەک: “محەممەد عەبدی پوور، جەمیل راست خەدیو، عومەر شاکری و ئیسماعیل نیازی” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بە تەلەفۆن هەڕەشەیان لێکرابوو کە خۆیان لە بەڕێوە بردنی ئەو رێوڕەسمە ببوێرن.

 

shakri

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت