بەڕێوەچوونی دووهەمین ئۆلەمپیادی وەرزشیی گەڕەکەکانی سنە لە ١٢ لقی وەرزشیدا

0
236
ڕۆژی کورد: ئۆلەمپیادی وەرزشیی گەڕەکەکانی سنە، له 12 لقی وەرزشی له نێوەڕاستەکانی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ بەڕێوه دەچێت.
ساڵی ڕابردوو یەکەم خولی ئۆلەمپیادی وەرزشی گەڕەکەکان بەڕێوەچوو که له لایەن گەنجان و وەرزشوانانەوه پێشوازییەکی کەم وێنەی لێکرا.
 
 له دووهەمین ئۆلەمپیادی وەرزشی گەڕەکەکانی پیاوان له ڕشتەگەلی فوتساڵ، بەسکتباڵی سەر شەقام، واڵیباڵ، بەدمینتۆن، بەهێزترین پیاوان، تێنیسی سەر مێز، زۆرانبازی و خانمانیش له ڕەشتەگەلی هەندباڵ، ئامادەیی جەستەیی، ئێسکۆواش و دارت بۆیان هەیه بەشداری بنوێنن.
 کەمئەندامان و نەخۆشانی کێشەی نوخاعیش دەتوانن له ڕشتەی تیر و کەوان و دارت لەم ئۆلەمپیاده بەشداری بکەن.
ئەم کێبەرکێیانه له ناوەڕاستەکانی مانگی خەرمانانەوه و بۆ ماوەی ده ڕۆژ بەڕێوه دەچێت و یاری پیاوانه له پارکی میلەت و ڕشتەی وەرزشی خانمان له هۆڵ بەڕێوه دەچێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت