ئۆجەلان لە زیندانەوە بۆ چاوەدێری لە ناو ماڵ ڕادەگواسترێ

0
909

ڕۆژی کورد: ڕۆژنامەی “ئەلحەیات” بە پشت بەستن بە بەرپرسانی تورکی باسی لە هەندێک هەوڵی دەوڵەتی تورک لەو دواییانەدا کردووە کە بڕیارە عەبدووڵا ئۆجەلان ڕێبەری بەندکراوی پارتی کرێکاران لە دووڕگەی ئیمرالی لە زەریای مەڕمەڕ ـەوە بۆ چاوەدێری لە ناو ماڵێکدا ڕابگوازرێت تا بەو جۆرە رێگا بۆ دان و ستان لە نێوان بەرپرسانی ئانکارا و ئۆجەلان، کراوە بێت.

ئەو چاوکانیانە باسیان لەوە کردووە کە لە ئێستادا دەوڵەتی تورک سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە ئەگەری موزاکەرە و ئاگربەست لەگەڵ پ ک ک ان کە لە ئێستادا شەڕیان لە نێوان لە ئارا دایە ئەوە لە حاڵێکدایە کە ماوەیەک بەر لە ئێستا، بینالی یێلدریم، سەرۆک وەزیرانی تورکیە، ئەگەری هەر جۆرە وت و وێژ و دان و ستانێکی لەگەڵ پ ک ک ڕەد کربۆوە و ئەو حیزبەی بە هۆکاری هێرشە خوێناوییەکانی ئەو چەند مانگەی دوایی لە قەڵەم دابوو.

سەرچاوەی ئاگادار بە ڕۆژنامەی “ئەلحەیات”یان ڕاگەیاندووە کە بەرپرسانی تورک خەریکی پەرەپێدان و گەشەر دووڕگەی ئیمرالین و دەستیان بەو کارە کردووە و وێستگەی بازڕەسی و ماڵ و بینای نیشتەجێ ىوونی تێدا ساز دەکەن و سەرجەم ئەو کارانەش بە مەبەستی هێنانە دەری عەبدووڵا ئۆجەلان لە زیندان و ڕاگواستنی بۆ ناو ماڵێکی و چاوەدێری لە ناو ماڵدا ئەنجام دەدرێ و ئەو ڕاگواستنەش ماوەیەکی کورت دوای ئاگربەست لەگەڵ پ ک ک، جێ بە جێ دەکرێت.

پێویست بە ئاماژەیە کە عەبدووڵا ئۆجەلان، سەرۆکی بەند کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، تا ساڵی ١٩٩٨ ئۆجەلان لە وڵاتی سووریا بوو، پاش ئەوەی پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و سووریا تێکچوو، تورکیا ھەڕەشەی لە سووریا کرد بە وەی کە پشتگیری لەم پارتە دەکات، بۆیە سوریا ئۆجەلانی ناچار کرد کە سووریا یەجێ بھێلێت بێ ئەوەی بیداتە دەست دەسەڵاتدارانی تورکی. پاش ئەوە ئۆجەلان ڕوویکردە ڕووسیا، پاشان ڕوویکردە چەند وڵاتێکی تر لەوانە ئیتالیا و یۆنان، لە ساڵی ١٩٩٨ لەو کاتەی کە لە یۆنان بوو، حکوومەتی تورکی داوای تەسلیمکردنی ئۆجەلانی کرد، لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە کینیا دەستگیر کرا لە پرۆژەیەکی چەکداری ھاوبەش لە نێوان دەزگای سیخوڕی مەرکەزی ئەمەریکی سی ئای ئەی و دەزگای سیخوڕی تورکی ئێم ئای تی و دەزگای سیخوڕی ئیسرائیلی موساد. پاشان لە رێگەی ئاسمانەوە گوازرایەوە بۆ تورکیا بۆ دادگایی کردنی. لە کاتی دەستگیر کردنیەوە، ئۆجەلان خراوە زیندانێکی فەردی لە دوورگەیئیمرالی لە دەریای مەڕمەڕە لە تورکیا، ھەرچەند لە سەرەتادا حوکمی لەسێدارەدانی بەسەر دا سەپێندرا بەڵام دواتر بە مەرجەوە ئەم حوکمە گۆڕا بۆ تاھەتایی لە ئابی ٢٠٠٢دا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت