پەیامی دەنگیی کارناسی لوبنانی زیندانی لە ئێران: تکایە ڕزگارم بکەن

0
627

نزار زەکا ئەو کارناسە لوبنانی – ئامریکاییەیە کە مانگی خەرمانان ـی ساڵی ڕابردوو و لەسەر بانگهێشتی شەهین دۆخت مولاوێردی، جێگری حەسەن ڕوحانی لە کار و باری ژنان و بنەماڵەدا، لە سمینارێک لە ژێر ناوی “دەوری ژنان لە پەرەسەندنی جێگیردا” چووبوو بۆ تاران و شوێن بزر بووە، پەیامیکی دەنگیی داوەتە دەر.

زەکا لەو پەیامە دەنگییەدا کە لە زۆرێک لە میدیاکانی لوبنان بڵاو بۆتەوە داوا لە تەمام سەلام سەرۆک وەزیران، جبران باسیل وەزیری کار و باری دەرەوە و عەباس ئیبراهیم سەرۆکی ڕێکخراوی ئاسایشی گشیی لوبنان دەکات کە بۆ ئازاد کردنی لەدوای ٢٠٠ ڕۆژ لە دەست بەسەر بوون، هەوڵ بدەن.

ڕێکخراوی تەکنەلۆژی پەیوەندی و زانیاری عەرەب “ئەجمەع”  (IJMA3-USA) کە لە بنکەکەی لە واشنگتۆن ـە دەڵێ، نزار زەکا ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانان (١٨ی سیپتامبر) لە دوای گەیشتن بە تاران، شوێن بزر بووە و ڕفێدنراوە. شایانی باسە کە ئەو رێکخراوە کار لەسەر ئازادی ئینتێرنێت لە خۆرهەلاتی ناوەڕاست دەکات و نزار زەکا، سەرۆکی ئەو ڕێکخراوەیە.

نزار زەکا لە پەیامە دەنگییەکەی خۆیدا بەو شێوەیە دەدوێ: “ئەو پەیامە ڕۆژی ٢ی ئاوریل ـی ٢٠١٦ لە بیست و یەکەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنم کە ١٩٧ ـەمین ڕۆژی دزرانم لە لایەن سپای پاسدارانی ئێران و لە کاتی چوون بۆ ئێرانم تۆمار کراوە.من لەسەر داوای فەرمی جێگری سەرۆک کۆماری ئێران، هاتمە ئێران و لەو کاتیشەوە دزراوم و لە کاتی دزرانمەوە لە مانگی سیپتامبری ٢٠١٥ ـەوە نەمتوانیوە لەگەڵ هیچ پارێزەر یان نوێنەرێکی سەفارەتی وڵاتەکەم، چاوپێکەوتن بکەم”

شایانی ئاماژەیە کە نزار زەکا، لە سەردەمی دەسەڵاتداەریی ئەحمەدی نەژادیشدا سەردانی ئێرانی کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.