ئیسراییل لە سووریا رێگری لە دامەزرانی بنکەی سەربازیی ئێران دەکات

0
1752

رۆژی کورد: لە کاتێکدا نزیک بە ٢٠ هەزار هێزی نیزامیی رژیمی ئێران لەناو خاکی سووریادا هەن، سەرۆکوەزیرانی ئیسراییل رایگەیاندوو ەکە رێگری لە دامەزراندنی بنکەی سەربازیی ئێران لەو وڵاتەدا دەکەن.

بنیامین ناتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند: بە هیچ شێوەیەک ئێمە ئێزن بە ئێران لە ناو خاکی سووریا بنکەی سەربازیی دابمەزرێنێت.

بە پێی هەواڵی هەواڵنێریی فەڕانسە، یاتانیاهوو ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۲۰ی گەڵاڕێزان ـ10/11/2016- بەرانبەر بە دمیتری مدۆدۆف سەرۆک وەزیرانی ڕووسیە لە بیت المقدس، نێگەرانیی وڵاتەکەی بەرانبەر بەو بارودۆخەی ئێستای سووریا و هێزە سەربازییەکانی ئێران کە لە وڵاتەدا چالاکییان هەیە دەربڕی.

رژیمی ئیسلامیی هەر لە دەستپێکی شەڕی ناوخۆی سووریاوە بەشێوەیەکی بەرچاو هاوکار و پشتیوانی هێزەکانی بەشار ئەسەد بووە و تا ئێستاش کەلاکی دەیان پلەدار و سەدان سەربازی ئەو وڵاتە ڕەوانەی شارە جیاجیاکانی ئێران کراونەتەوە کە لەشەڕی دژ بەدژبەرانی بەشارئەسەددا کوژراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت