ڕێپۆرتێری نوێی تایبەتیی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێران، دیاری کرا

0
709

ڕۆژی کورد: ئەحمەد شەهید، ڕێپۆرتێری تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، شوێنی خۆی دا بە عاسمە جەهانگیر.

عاسمە جەهانگیر، چالاکی مافی مرۆڤی پاکستانیە و وەک نوێنەری تایبەتیی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێران، دیاری کرا و ناسێندرا.

بەو شێوەیە ئەرک و پێ سپێراویی ئەحمەد شەهید بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران کۆتایی پێهات.

عاسمە جەهانگیر یەکێک لە ڕێبەرانی “بزووتنەوەی دادوەران” لە پاکستان بووە و لە ساڵەکانی 1983 تا 2007 لە بەندیخانە بووە.

ئەحمەد شەهید، وەزیری پێشووی مالدیڤ، لە ساڵی 2011 لە لایەن شۆڕای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک ڕاپۆرتێری تایبەتیی مافی مرۆڤ لە ئێران، هەڵبژێردرا. کۆماری ئیسلامی ئێران گەلێک جاران داوای ئەحمەد شەهید بۆ چوون بۆ ئێران بە مەبەستی چاولێکردن و لێکدانەوەی دۆخی مافی مرۆڤ لەو وڵاتەی ڕەت کردەوە و دژایەتی لەگەڵ کرد.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت