نما گیان سه‌ره‌تا به‌وێنه‌ی ڤیدیۆكانت قوربان‌و بم، به‌ڕاستی تۆ ناو ئه‌نێم ئیمپڕاتۆری ناو گشت مناڵانی نه‌ك هه‌ر ئه‌م ده‌ڤه‌ری هه‌رێمه به‌ڵكو خورهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیت
تۆ به ماچ و قوربانه‌كانت نه‌ك هه‌ر ئێمه ئه‌كیدم كه به‌رپرسه باڵاكانت به‌دیار ڤیدیۆكانته‌وه خه‌نده ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن وه‌ڵا خۆ قسه‌كانی هه‌مووی له‌شوێن خۆیایه‌تی
نما گیان تۆ مناڵ و گه‌وره‌و بچوك ئیستا گوێ‌و لێ ئه‌گرێت
تۆ له داخی كاره‌با گریانێكت كرد‌و باوكت له‌ناخت تێگه‌یشت بۆیه بووه پاڵپشتت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گریانه‌ت بگات به به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌م وڵاته ئێستا وه‌زیر جوان له بارودۆخت تێ ئه‌گات
تۆ جاران ته‌نیا به باوكت ئه‌وت كاره‌با و ئاو ئێستا بۆ ( ٠٠٠ ١٠٠ )
نما گیان باروو دۆخی شه‌له‌لی هه‌رێم له‌ڕووی دارایی و سیاسی په‌روه‌ده‌یی كرددوه‌ته ترۆپكی ده‌ربرینی ناحه‌قیه‌كان.
فێرت كردین كه مناڵان هه‌میشه خه‌ونی گه‌وره ئه‌بینن به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه گه‌وره‌كانن خه‌ونی بچوكیان هه‌یه
ئه‌مه بۆ به‌رپرسه باڵاكانت ویژدان هه‌ژێنه نه‌ك پێكه‌نین، جوان پیشانتدا كه مناڵان نابێت ڕه‌زیل بكرێن ئه‌بێت بوێر بن
ڕه‌نگه باوكت بزانێ (( ڕۆزا پاركس )) كێیه ؟!!
ئه‌و ئافره‌ته‌ی ساڵی هه‌شتاكان به هه‌موو گه‌لی ئه‌مریكای گوت جیاوازی چینایه‌تی ستۆپ بكه‌ن ئیتر ئێمه‌ی ڕه‌ش پێست له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی سپی پێست فه‌رقمان نیه ئیتر ڕۆزا بووه سمبووڵی ئه‌مریكا بۆیه ئێستا له‌سایه‌ی ئه‌ودا به‌ڕێز ئۆباما دوو خووله سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ڕه‌ش پێسته، تۆش به وێنه‌ی ڕۆزا
ویژدانی ئه‌و باوك و دایكانه‌ت هه‌ژاند كه زۆر جار و بگره هه‌میشه بووونه‌ته كۆسپ له سه‌ر گشت ئاكاره‌كانیان بێ وه‌ی ده‌رفه‌تێك مابێته‌وه بۆ ده‌ربڕینی بیروڕكانیان،
نما ده‌نگی زوڵاڵی ئێمه‌ی بێ جیاوازی و به هێمنی ئه‌یدا به‌گوێچكه‌ی مه‌سئولینه‌كانی وڵات.
تۆ ئه‌وه‌تا تۆڕی عێراقی بۆ میدیای خەڵک و میدیاكانی كوردیت هه‌ژاندووه
ئه‌كید ئه‌گات به میدیا ئینگلیزه‌كانیش دواتر پشت به خوا وه‌ك چالاكترین و كه‌مترین ته‌مه‌ن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌ڵاتی ئاشتیت پێ ئه‌به‌خشن ئه‌مه ئاواتی منه بۆت.
تۆ ئۆقیانووسێك له قسه‌و ڕوخساره جوانه‌كه‌ی له ڕێگه‌ی ئه‌دایه‌كی میهره‌بانییه‌وه ئه‌هێنێته ماڵه‌كانمان. نما هاواری گشت مناڵان ئه‌گه‌یه‌نێته گشتان كه ئه‌بێ جێگای یاری مناڵان له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی ته‌صمیم و ته‌ملیك ئه‌كرێ جگه له باخچه‌ی ساوایان ئه‌بێت خه‌ده‌مات و یاری مناڵان و پاركی شایسته له‌گشت گه‌ره‌كه تازه‌كان بكرێت.
تۆ كۆشك و ته‌لار و داهاتی به‌رپرسه باڵاكان ئه‌كه‌یته بڵقی سه‌ر ئاو له پێناو خزمه‌تی وڵات كه ئیتر نابێت كه‌سه‌كان بێده‌نگ بكرێن له‌سه‌ر حه‌ق.
من هه‌ر سه‌ره‌تا ده‌ركم به ئاكاره جوانه‌كانت كرد بۆیه ڕێز‌و وه‌فاداریم بۆ باوكت ده‌ربڕی له‌سه‌ر كاره جوانه‌كانت
سوپاس كه فێرت كردین كه ئیتر به‌ده‌م نادادیدا بچینه‌وه به هه‌رچی شێوه‌یه‌ك بێت كه شیاو به خزمه‌تی دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیدا بشكێته‌وه.
له كۆتایدا چاوت ماچ ئه‌كه‌م و ڕێز و سڵاوم بۆ باوك و دایكی ئه‌زیزت.
ئه‌م شێعره‌ش پێشكه‌ش به تۆی گوڵ
تۆ چڵه پۆپه‌ی كام دره‌خته‌ی … وا ڕژاویت به‌ناو ژیانما
جاران باسی ته‌رزه‌م ئه‌كرد … ئێستاش نم نمه‌ی بارانما
سه‌یر و سه‌فا مه‌جهول بوو لام … له‌گه‌ڵ یارانی هاوده‌مما
له قه‌ده‌رت تنۆك تنۆك … خۆشی ئه‌تكێ له لێوانما
تۆ سه‌روه‌ری مناڵانی … بۆ پێشه‌وه پێشمانكه‌وه خاتوو نما
بكر جۆڵا
٢٤ – ٨ – ٢٠١٥