ئه‌مڕۆ به هاوڕێیه‌تی برای به‌ڕێز كاك نه‌ریمان، باوكی نما، كاك سالار فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵه‌بجه به وه‌كاله‌ت، له‌گه‌ڵ خاتوو نمه سه‌ردانی كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانیمان كرد‌و كه‌مپینی پشتیوانی له صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خانه‌ی ساوایانمان به‌سه‌ركرده‌وه.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه نمه وتی :” ئێوه به‌و منداڵانه‌تان وتووه كه دایك‌و باوكیان نییه؟”، وتم نه‌خێر ، وتی :” ده‌منیش پێیان ناڵێم”، دواتر له خانه‌ی ساوایان نمه منی ته‌نها كرده‌وه، زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه قسه‌یه‌كی هه‌یه پێم ده‌ڵێت به مه‌رجی ئه‌وه‌ی به كه‌س نه‌ڵێم، به‌تایبه‌ت باوكی‌و ئه‌و به‌رێزانه‌ی له‌وێ بوون، منیش وتم به‌سه‌رچاو، وتی “به‌م دادانه بڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌م منداڵانه هاروهاجیان كرد لێیان تووڕه نه‌بن!”، وتم به‌سه‌رچاو نمه‌گیان داواكه‌ت وه‌رگیراوو جێ به‌جێكراوه، بۆیه‌ش داواكه‌یم ئاشكرا كرد هه‌تا هه‌موومان داواكه‌ی نمه به‌دیبهێنین‌و توندوتیژی به‌رانبه‌ر منداڵ ئه‌نجام نه‌ده‌ین نه جه‌سته‌یی نه ده‌روونی.
دونیای منداڵان پاك‌و بێگه‌رده. نمه‌خان به نیازه پشتگیریی له كه‌مپینی پشتیوانی له صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی بكات، خوای گه‌وره له دایك‌و باوكی نه‌سه‌نێت.
عومه‌ر گوڵپی
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی