بۆ تێگەیشتن لەو شەڕەی بەنمە ئەفرۆشرێت

0
985

ئیبراهیم عەباس

بێ هیچ هۆیەکی بابەتی، دەزگا زەبەلاحەکانی حزبێکی دیاری کراو و راگەیاندنە سێبەرو گرێداروو لایەندارەکانیان، لە دوو ساڵی رابردوودا کار بۆ وەستاندنی، نمە لە کارە جوانەکانی ئەکەن و هەموو جاریش کاک نەریمانی باوکی ئەکرێتە ئامانج، تا بەو هیوایەی بتوانن نمە لە کارە جوانەکانی بووەستێنن، ئەو کارانەی بەلای من و خەڵکی ئازادیخوازەو بەشمەینەت بەقەدەر هەموو جوانییەکانی نیشتمان جوانن.

لەم ڤیدیۆیەدا کاک نەریمان وەڵامی بەرنامەیەکی دیاریکراو و چەند کەسایەتییەک ئەداتەوە کە بەمەبەستی راگرتنی کارە جوانەکانی نمە کەوتونەتە خۆیان، بەڵام من زۆر قوڵتر لەوە ئەڕوانم و ئەزانم شەڕکردن لەگەڵ کارەکانی نمە سەرچاوەکەی کوێیە، بەڵام بۆ ئەوەی رای من تێکەڵی ئەم بابەتە نەبێت جارێ زانیاریو راکانم وازلێدەهێنم و لەکاتی تردا ئەدرکێنم.

بەهەموو قەناعەت و بڕوایەکەوە پێموایە کارەکانی نمە شایانی پشتگیری هەموومانە، ئاخر نمەو باوکی چونکە پڕن لە دنیابینی جوان و پەستن لەو هەموو نادادی و خیانەت و تاڵانییەی لە وڵات ئەکرێت، هەمیشە کە رەخنە ئەگرن لە هەموومان باشتر و کاریگەرتر رەخنە ئەگرن، ئەم هۆکارەش بەسە بۆ ئەوەی دەسەڵات و بەتایبەت دەسەڵاتی سلێمانی کار هەر بۆ وەستانی کارە جوانەکانی نمە بکەن بەڵکو وەکو ئاوێنەیەکی راستگۆ، ودرو خاشی بکەن، کە خۆشبەختانە دونیابینی دایک و باوکی نمە و ئیرادەی بەهێزی نمە رێگرن لە بەدیهێنانی ئەو خەونەی کاراکتەرە فاشیلەکانی دەسەڵات.

ئەمەوێت زۆر راستگۆیانەش ئەوەش بنووسم تا ئەو جێگایەی لەرێگای کاک نەریمانەوە ئاگادارم، نمەو خانەوادەکەیان، مۆم ئاسا بۆ لابردنی تاریکی ئەسوتێن و ژیانیان رێک وەکو ئەو مۆمەیە لە پێناوی رووناکی ئەسوتێت.

لەرابرو و ئێستا و بۆ هەمیشە پشتوانی کارە جوانەکانی نمە نەریمان ئەکەم. دڵنیابن پێویستیان بە پشتیوانی ئێوەشە، چونکە ئەوان بۆ گەل و نیشتمان و خۆشبەختی هەموومان رەنجدەدەن و ژیانی خۆیان بێ بەرامبەر بەخەڵکی کوردستان بەخشیووە.

https://www.facebook.com/218669114827978/videos/1938483039513235/

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here