نما نەریمان بۆ کەژال نوری : زۆرم خۆش ئەوێی دادە کەژال .

0
4902

نامە هەیە تەلیسمی خۆشەویستییە ، تک تک دەترژێنیتە ناو دەریای خەیاڵەوە ، نامە هەیە وەک زەوی جەستەت کون دەکات و لەشت دەکات بە کانی و تاماوی لێت دەرژێ و ناوەستیتەوە ، نامە هەیە هەلت ئەتەکێنێ و وەک بورکان هەرچی پالەپەستۆی خەم و هەناسەی پر لە ئازاری گەرم و ئەندیشەی ناخت هەیە دێنێتە دەرەوە ، نامەش هەیە ساردت ئەکاتەوە و کاسەی سەرت دەکا بە تۆپەلێکی بەستووی جەمسەرە بەستەلەکەکانی ئەمسەر و ئەو سەری زەوی . بەلام ئەگەر نامەیەک گریاندیتی، مانای وایە هەموو ئەو وەسپانەی تیابووە . چونکە گریان ؛ ئیدی دواین کاردانەوەی مرۆڤە خەیالییەکان ، مرۆڤە بەستووەکان ، مرۆڤە بریندارە ناخ گرگرتوەکان ، مرۆڤە جەستە پر لە ئازار و کون بووەکانە ، نما نەریمان ئەمرۆ منی هێنایە گریان ، کەواتە ئەم گرتە فیدۆیەی ئەمرۆ نمە نەریمان لە فەیسبوکەوە بۆمنی دروست کردووە ، هەموو ئەو پێناسانەی تیابوو کە نوسیم ، سوپاس نمە گیان ، خۆشحال بووم کە منیش کەوتمە بەرتیشکی گرتە فیدۆیەکانی تۆ . بەلام وەک تەواوی سیاسەتمەدارانی کورد ، رەخنە نەبوو ، بەلکو سۆز و خۆشەویستی ناو ناخی منالانەی تۆ بوو کە بۆت ناردم .
کە نامە فیدۆییەکەتم پیگەیشت ، گریام نمە گیان ، کۆمپیوتەرم کوژاندنەوە و چووم هەناسەیەکم لە دەرەوە هەلمژی ، ئینجا توانیم بێمەوە و بە خەلک بڵێم ئەمڕۆ من لەمالی نمە نەریمان وەک تەواوی سیاسییەکانی کورد ، میوان بووم . بەلام وەک ئەوان میوانێکی رەزا قورس نەبووم ، تا بکەومە بەرتیشکی توانجەکانی زمانە پاراوەکەی نمەی بەعەقل گەورەی تەمەن مناڵ ، بەڵکو میوانێکی تەواو خۆشەویست بووم . بۆیە بە قەناعەتەوە دەڵێم خۆزگەی هەموو وەزیرەکان و سیاسییەکان و سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەخۆم .
کەژال نوری

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here