چیرۆكی بچوكترین كچە چالاكوانی كورد

0
1047

نمای تەمەن چوار ساڵ دانیشتووی شاری سلێمانی هەرێمی كوردستانی عێراقە، بچوكترین چالاكوانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوڕاستە، بە هۆی زمانی سادەو ڕەخنەگرتنی دەسەڵات لە هەرێمی كوردستان بۆتە كەسایەتییەكی دیاری تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، بەو تەمەنە بچوكەوە ناوەڕۆكی ئەكاونت‌و لاپەڕەكەی بەرهەم دەهێنێت، كە زیاتر لە 85 هەزار (هەتا ئامادەكردنی ئەم ڕاپۆرتە) لایكی هەیەو بەردەوام هەوادارانی كارلێكدەبن لەگەڵ پۆستەكانی، ئەمەیش نیشانەی زیندوویی ئەو بابەتانەیە كە بڵاوی دەكاتەوە .

لە بارەی خۆیەوە نما لە لاپەڕەكەی نووسیویەتی (من منداڵێكی كوردم ، دەمەوێت بەگژ نادادیدا بچمەوە، دەمەوێت هەموان ژیانێكی خۆشیان هەبێت، دەمەوێت هەموان پێبكەنن)، لە ناوەڕۆكی بابەتەكانی شوێنە دیارەكانی سلێمانی لە رابردوودا دەخاتەوە یادی دانیشتووانی شارەكەو باسی ژیانی رۆانەی خۆی دەكات‌و چۆن رۆژانی بە بێ كارەبا دەگوزەرێنێت، لەگەڵ نەبوونی خزمەتگوزاری‌و خستنەڕووی واقیعی سیاسی هەرێم .

باوكی نما كە رۆژنامەنووسە دەڵێت(یەكەم جار لە ئەكاونتی دایكییەوە یەكەمین پۆستی ڤیدیۆیی نمام بینی، سەرەتا پێی ناڕەحەت بووم بەهۆی بچووكی تەمەنی نماوە، بەڵام كە هاتمەوە ماڵ و گفتوگۆم لەگەڵ دایكی‌و نما كرد‌و ئەو كارلێكبوونەم بینی لەگەڵ ڤیدیۆكە لەسەر فەیسبوك بابەتەكەم بە سانایی وەرگرت، لەگەڵ مافی نما بۆ ڤوزارشتكردن لە خۆی‌و خەونەكانی‌و ئەو تەمەنەی دەیژێت) .

نما ئەمرۆِ بەناوبانگترین چالاكوانی سەر تۆڕی فەیسبوكە‌و كارلێكبوون لەگەڵ لاپەڕەكەی زیاترە لە كارلێكبوونی خەڵك لەگەڵ لاپەڕەی زۆرێك لەو سیاسیانەی كە پارەیەكی زۆر خەرج دەكەن بۆ بەدەستهێنانی لایك و فۆڵۆ كردنیان .

 

Iraqi Network for Social Media INSM

الشبكة العراقية للإعلام المجتمعي أنسم

 

https://www.facebook.com/IN4SM/posts/879427932148178

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here