ناساندنی جاش و نیشتمانفرۆش، ناسر عەبدی کە دەستی بە خوێنی پێشمەرگەکانی قەرەسەقەل سوورە

0
1775

ئامادەکار: کومیتەی دەرخستی ڕاستییەکان و ناساندنی نیشتمانفرۆشانی ناوەندی ڕۆژی کورد لە ناوخۆ

ناسر عەبدی

ناو: ناسر عەبدی

شوێنی لەدایک بوون: گوندی قەرەسەقەل – شنۆ

تەمەنی جاشێتی و نیشتمانفرۆشی: لە ساڵی ١٣٨٧ ـەوە بووە بە ئەندامی بەسیج تا ساڵی ١٣٩٠ و دواتر بە فەرمی بووە بە جاش.

تاوانی سەرەکی: ڕاپۆرت لێدان لە پێشمەرگەکان لە گوندی قەرەسەقەل کە تێیدا پۆلێک پێشمەرگەی قارەمان شەهید بوون، چاوساغی کردن بۆ سپا، ڕاپۆرت لێدان لە خەڵک، دانانی پایەگای بەسیج.

نیشتمانفرۆشی نامەی ناسر عەبدی:

ناسر عەبدی کە لە ساڵی ١٣٨٧ ـەوە بوو بە بەسیج و ناونووسی کرد، ساڵی ١٣٩٠ وەک سیخوڕ لە ناوچەی نەڵۆسی شنۆ، بە فەرمی دەستی کرد بە نیشتمانفرۆشی و بەپێی زانیاری و بەڵگەکان، خۆی لە هەرچەشنە گەلفرۆشی و خۆش خزمەتی بە داگیرکەر نەبواردەووە.

بەهاری ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی، بە فەرمانی پاسداڕ حاجی ڕەسووڵ، سەرۆکی ئیتلاعاتی ئەو کاتی شاری شنۆ، ماڵەکەی دەباتەوە گوندی قەرەسەقەل و تا ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، بە چڕی خەریکی سیخوڕی و ڕاپۆرت لێدان لە خەڵکی ئەو دەڤەرە بووە.

ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەلایەن سپای تیرۆریستیی پاسدارانەوە ڕاسپێردرا، وێڕای چەند جاشی تر بە ناوەکانی “فەتاح مامەل”، خەڵکی گوندی باڵاگیری شنۆ کە لە شەڕی قەرەسەقەل بە سزای گەلفرۆشیی خۆی گەیشت و کوژرا، ئەسکەندەر مامەل، مەحموود قادری (کە برای خێزانی ناسر عەبدی ـیە) و هەروەها یۆنس عەبدووڵا پوو، لە گوندی قەرەسەقەل، پایەگای بەسیجیان دابمەزرێنن کە کارەکەیان بە ئاکام نەگەیشت.

ناسر عەبدی کە لە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوییەوە، بە فەرمی مووچەی جاشایەتی وەردەگرێ لە کۆتایی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا وەک سەرۆکی بەسیجی گوندی سەرگیز لە شنۆ دەست نیشان کرا و مەحموود قادریش کە جاشە و مووچەی فەرمیی جاشایەتی وەردەگرێ، وەک جێگر و یاریدەدەری ناسر، دەست نیشان کرا.

لە دوای ئەو دەست نیشانکرانانە، کەسێک بە ناوی غەفوور چووپانی، کوڕی حەمەدەمینە چڕ، خەڵکی گوندی سەرگیز، لەسەر فەرمانی سەلیم جەڵدیانی (زاوای ناسر عەبدی)، ڕاسپێردرا تا هاوکاریی ئەو پایەگا بەسیجە بکات و بنکەکە پەرە پێبدەن.

پاسدار سەحرانەوەرد کە پلەی سەرداری هەیە، ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، بڕەپارەی ١ ملیۆن تمەنی وەک خەڵات داوە بەو کەسانە و هەروەها بە مەحموود قادری، ئەبووبەکر قادری، ئەبووبەکر حوسێن نەژاد، تاهیر گوڵجەبین، کەماڵ فەراشی، مەهدی فەراشی کە سەرجەمیان هاوکاری ناسرن و وەک دەستی ڕاستی ناسر حیسابیان بۆ دەکرێت.

کەسێک بە ناوی “چووپانی”، خەڵکی شاهین دژ (سایین قەڵا) کە برای یۆسف ئەحمەدی، یەکێک لە پاسدارە کوژراوەکانی شەڕی قەرەسەقەل، یەکێکی تر لە هاوکارەکانی ناسر عەبدی ـیە و لە ڕۆژی شەڕی قەرەسەقەل لە بەهاری ساڵی ١٣٩٥ی هەتاویش، چاوساغی جاش و پاسدارەکان بۆ ناو گوند بووە و تا ئێستاش بە پێی زانیارییەکان، بەردەوام دوو کلاشینکۆف و دەمانچەیەکی پێیە و خەریکی سیخوڕی و ڕاونانی خەڵکە لە ناوچەی شنۆ.

زانیارییەکان هەروەها باس لەوە دەکەن کە لە ڕۆژی شەڕی قەرەسەقەلدا، کەسێکی تر بە ناوی تالب عەزیزی. تالب عەزیزی، کە هاوکات شۆڕای گوندی قەرەسەقەلیشە لە ڕۆژی شەڕی قەرەسەقەل لە ناو ماڵەکەی خۆیدا ماوەتەوە تا لە ئەگەری دەربازبوونی پێشمەرگەکان، ڕێگای دەربازبوون نیشانی جاش و پاسدارەکان بدات.

جیا لە شەهیدبوونی پۆلێک پێشمەرگە لە گوندی قەرەسەقەل، چەندین هاووڵاتیش بەپێی سیخوڕی و ڕاپۆرتی ناسر و هاوئاوخوڕەکانی دەستبەسەر کراون و بە سزای بەندکرانی درێژماوە و تەنانەت سێدارە، مەحکووم کراون

بەشێک لە دەستبەسەرکراوانی دوای شەڕی قەرەسەقەل بریتین لە:

جەلال مەسرووری، خەڵکی قەرەسەقەل

 کەماڵ مەسرووری، خەڵکی قەرەسەقەل

سدیق بائیکرام کوڕی حاجی حوسێن، خەڵکی قەرەسەقەل

 یەعقوب بائیکرام کوڕی ڕەسووڵ، خەڵکی قەرەسەقەل

لوقمان عەزیزی خەڵکی گوندی بێمزورتێی

 سەلیم یارو خەڵکی شنۆ

سەید لوقمان ئەمینی، کوڕی جەلال، خەڵکی چواربوتی شنۆ

سەید جەلال مەحموودی، کوڕی محەممەد، خەڵکی کانی سوورکێ

فەتاح پوورئەحمەد، خەڵکی شنۆ

هیدایەت عەبدووڵاپوور کە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە

حاسڵ عەزیزی

محەممەدزاهیر فەرامەرزی

سزادران:

لە دوای شەڕی قەرەسەقەل و دەرکەوتنی ئەو ڕاستییە، کە جاش ناسر عەبدی، چاوساغی ڕژیم بووە و ڕاپۆرتی لەمەڕ هەمووبی پێشمەرگەکان لەو  گوندە داوە و سەرجەم زانیارییەکی داوە بە ڕژیم، چەندین کەسی نیشتمانپەروەری نەناسراو لە شاری شنۆ، بە گوێرەی توانا سزای ئەو جاشە نیشتمانفرۆشەیان داوە کە ئاماژەی پێدەکەین:

١- ڕۆژی هەینی ١١ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، ١٦٥  داری جاش ناسر عەبدی، بە تاوانی جاشێتی و دەست تێدابوون لە شەهیدکرانی پۆلێک پێشمەرگەی گیانفیدا لە گوندی قەرەسەقەل، بڕدرا. ئەو باغە وەک سامانی جاش ناسر عەبدی ئەژمار دەکرێ و دەگوترێ ماوە ١٢ ساڵە خەریکی پێڕاگیشتن بەو باغەیە.

٢-  ماوەی نزیک بە دە ڕۆژ لە ڕووداوی بڕدرانەوەی داری ناو باغەکەی، ماڵی ئەو جاشە لە شنۆ سوتێندرا و بە گشتی ئاگری تێبەردرا.

تێبینی: کومیتەی دەرخستی ڕاستییەکان و ناساندنی نیشتمانفرۆشانی ناوەندی ڕۆژی کورد لە ناوخۆ، خۆی لە هەمبەر سەرجەم بڵاوکراوە و بانگەشەکانی بە بەرپرسیار دەزانێ و سەرجەم چالاکییەکانی بە شێوەی تیمی و بەپێی بەڵگەوە بەرێوەدەچن و سەرجەم بەڵگەکانیش بۆ کاتی خۆی و دەمی پێویست، پارێزراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت