محەمەد نەزەری لە زیندانەوە کردەوەی تیرۆریستیی شەوی یەلدای مەحکووم کرد+نامه

0
1114

محەمەد نەزەری یەکێک لە بەپێشینە‌ترین زیندانیانی سیاسی لە ئێران، لە زیندانی رەجایی شاری کەرەجەوە لە نامەیەکدا کردوەی تیرۆریستیی شەوی یەلدای شاری کۆیەی بە دژی ژمارەیەک لە پێـشەرگەکانی (حدک)، مەحووم کرد.

شەوی یەلدا، لە بنکەی سەرەکیی (حدک) لە شاری کۆیە، دوو بۆمبی یەک لەدوای یەک بە رووی پێشـەرگەکانی (حدک)دا تەقینەوە ولە ئەنجامدا ٥ پێشمەرگەی ئەو حیزبە و کارمەندێکی ئاسایشی کۆیە شەهید بوون.

محەمەد نەزەری، کە بە زیندانی هەتاهەتایی مەحکووم کراوە، ماوەی ٢٣ ساڵە بەبێ مەرەخەسی لە زیندانەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێراندایه و یەکێک لەو دەگەن زیندانییە سیاسیانەیە کە لەمەڕ هەموو رووداوە هەستیارەکانی کوردستان، بوێرانە هەڵوێستی نواندووە.

محەمەد نەزەری بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دیـۆکراتی کوردستانی ئێراندا دەستبەسەر کراو دواتر حوکمی لەسێدارە درانی بۆ برایەوەو سەرئەنجام سالی ٧٨ ئەو حوکمە بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا و بۆ زیندانی رەجایی شاری کەرەج دوور خرایەوە.

دەقی نامەی محەمەد نەزەری:

ئەو کردەوە قێزەونە و شەهید کردنی ژمارەیەک لە هێزەکانی حیزبی دیمۆکرات مەحکووم دەکەم و سەرەخۆشیی ئەو رووداوە دڵتەزێنە لە بەرپرسانی حیزبی دیمۆکرات و هەروەها بنەماڵە و کەسوکاری بەرێزی ئەو شەهیدە دەکەم و دلنیام کە دوژمنی مرۆڤایەتی ناتوانێ بەو کردەوە دڕندانەیەی خۆی هیچ ەبربەستێک بۆ بەرەوپێشڤەچوونی هێزە ئازادیخوازەکان دروست بکات.

محەمەد نەزەری، کوری حەمدوڵڵا

زیندانی رەجایی شاری کەرەج

١.١٠.١٣٩٥

nezari-mohamad

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت