دوای ٧٢ ڕۆژ شەڕ و پێکدادان له نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی سێڤیل “یه‌په‌سه” و سوپای توركیه له نه‌سیبین، یەکینەکانی یەپەسە لەم ناوچەیە کشانەونه‌ته‌وە و سوپای تورکییه‌ش لە ١١ ناوچەی ئه‌مشاره یاسای قەدەغەکرانی هاتوچۆی ڕاگەیاندووه.
یه‌كینه‌كانی پاراستنی سێڤیل “یەپەسە” ڕایگه‌یاند كه ، سوپای تورکییه بە تانک و تۆپ و هێلیكۆپتێر بۆردومانی هاووڵاتییان دەکات و کشانەوەی شەرڤانانیش له به‌ر پاراستنی گیانی هاووڵاتییانە، ڕاشیگەیاند “هیچ شەرڤانێک لە نه‌سیبین نەماوەته‌وه و ئەگەر هەر هێرشێکیش بکرێتە سەر ئەم ناوچەیە، به مانای ئەوەیە كه حکومەتی تورکییه هێرش دەکاتە سەر هاووڵاتییانی مەدەنی”. هاوکات لەگەڵ کشانەوەی یەپەسە لە نسێبین، پارێزگاری “دێرسیم” له باکووری کوردستان قەدەغەکردنی هاوتوچۆی بۆ ماوەی ١٥ رۆژ لە ١١ ناوچەی ئەم پارێزگایە ڕاگەیاند. گوڵتەن کشناک هاوسەرۆکی شارەوانی ئامێدیش ڕایگەیاند به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان لە ناوچەی سوور، نزیکەی ٢ هەزار خانووی هاووڵاتییان ڕوخێنراون و هه‌تا ئێستاش به‌سه‌دان هاووڵاتیی مه‌ده‌نیی کوژارو و بریندار بوون و زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کەسیش ئاوارە بوون.