ناوی کوژراوێکی تری سپای تیرۆریستیی پاسداران لە شەڕی قەرەسەقەل ئاشکرا بوو

0
635

ڕۆژی کورد: شووناسی کوژراوێکی دیکەی رێژیم کە لە شەڕی شنۆ لە تێکهەڵچوون لەگەڵ پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ئاشکرا کرا.

بەپێی ئەو بەنێرانەی کە لە شاری نەغەدە بە تازەیی هەڵواسراون، ناوی ئەو پاسدارەی ڕەژیم بریتیە لە موحەڕەم ئەحمەدی خەڵکیی محەمەدیاری نەغەدە.

پێشتر ڕۆژی کورد ئاماژەی بەوە دابوو کە ژوماری کوژراوەکانی ڕژیم لە شەڕی قەرەسەقەل لانیکەم ٢٥ کەسە بەڵام ڕژیم بۆ ئەوەی خەسارەکانی خۆی کەمتر نێشان بدات لە ئاشکراکردنی یەکجارەکی ناوەکان خۆی دەپارێزێت.

پێشتریش فەرماندەی سپای پاسداران و نوێنەری خامنەیی لە پارێزگای ورمێ، سەردانی ماڵی جاشی کوژراو، یۆسف ئەحمەدی، خەڵکی شنۆیان کردبوو و ڕیزیان لێنابوون ئەوە لە حاڵێکدایە کە هێشتا بە فەرمی نەناژراوە.

شایانی ئاماژەیە ڕژیم لە جیاتی دان پێدانان بە ئاماری درووستی کوژراوەکانی، دەستی کردووە بە چەواشەکاری و لە ناو شارەکانی نەغەدە و محەممەدیار، چەند بەنێرێکیان هەڵواسیون کە باس لە ڕێز و سپاسی خەڵک لە سپای پاسداران دەکات، ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوو، بازرگان و دووکاندارەکانی نەغەدە و ورمێ بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە زیاد بوونی باج لە سەریان، لە نزیک پارێگزاریی ورمی کۆبوونەوە و ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت