تەرمی شەهید سەروان چەکۆ بە بەشداری هەر دوو لای دێموکرات بە خاک ئەسپێردرا

0
1455

ڕۆژی کورد: تەرمی شەهید سەروان چەکۆ ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، تەرمی سەروان چەکۆ ڕەحیمی لە گۆڕستانی شەهیدانی دێموکرات لە شاری کۆیەی کوردستانی باشوور بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حەسەن شەڕەفی، جێگری سکرتێری گشتیی حدکا  لە بەشێک لە قسەکانیدا گوتی: “ئەگەرچی تەرمی پیرۆزی ئەو خەباتکارە صادق و ڕاستگۆیەمان بە خاک ئەسپارد بەڵام دوو پەیامی هەیە، یەکەم؛ دڕیژەدەری ڕێگای دەبین و ئەو ڕێگایەی بە ڕێبوارانی ئەسپارد. دووهەم، ئاواتی شەهید چەکۆ ئاوات و ئارەزووی ئێمە و هەموو ڕۆڵەیەکی شۆڕشگێڕی کوردە و ئێمەش پەیمان دەبەستین ڕێگای درێژە بدەین”.

یەکیک لە خاڵە گرنگ و بەرچاوەکانی ڕێ و ڕەسمی سەرەخۆشی و بە خاک ئەسپاردنی نوێترین شەهیدی دێموکرات، بەشداریی هەر دوو لایەنی حیزبی دێموکرات بوو کە بە باوەڕی ئامادەبووان هیچ سنوورێک لە نێوانیاندا هەست پێ نەدەکرا.

عەبدووڵلا حەسەنزادە سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکرات لە ڕێ و ڕەسمی بە خاک ئەسپاردن و هەروەها ڕۆژی سەرەخۆشیدا کە دۆینێ پێنج شەممە بەڕێوەچوو، بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی گوت: هیوادارم ئەو ڕۆژە تاڵانەی کە ماوەی ١٠ ساڵە بەرۆکی دێموکراتی گرتووە، چیتر نەمێنن.

حەسەن زادە هەروەها بە ئاماژە بە کوڕی سەروان چەکۆ ڕەحیمی گوتی: ئەمڕۆ بەقەرا ئەو دیمەنە ناخۆشەی لەدەست دانی هاوڕێمان، دیمەنی خۆشی یەکگرتنەوە و یەکبوونم بینی و دڵنیام ئەو پێشمەرگانە، چەکی دەستی چەکۆ و چەکۆکان دانانێنە زەوی و هەڵیدەگرن.

شایانی ئاماژەیە کە لە ماوەی کۆچی لەناکاوی شەهید سەروان چەکۆ ڕەحیمی، ئەندامی کومیتەی ناوەندی و بەرپرسی کومیتەی ئەمنیەتی حدکا و مامۆستای فێرگەی ئەو حیزبە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بە ئاستێکی بەرچاوی، هاوخەمی لە نێوان ئەندامانی هەردوولای دێموکراتدا دەبیندرێ.

پێویست بە ئاماژەیە کە لە ڕێ و ڕەسمی سەرەخۆشی و ناشتنی سەروان چەکۆ رەحیمی ـدا زۆربەی لایەن و کەسایەتییەکانی کوردستان لە هەر چوار پارچە بەشدار بوون.

بەشێک لە ژیاننامەی رەحمان رەحیمی ناسراو بە سەروان چەکۆ:
ساڵی ١٣٣٣ لە شاری مەهاباد لە کوردستانی خۆرهەڵات لە دایک بووە و خوێندنی تا قۆناغی دیپڵۆم لە شاری مهاباد تەواو کردووە، پاشان بۆ خوێندن لە زانکۆی ئەفسەری چۆتە شاری تاران
-دەرچووی زانکۆی ئەفسەریە و کارناسی (بەکالوریوس)ـی وەرگرتووە.
بە دەرچوونی فتوای خومەینی و کوشت و کوشتار و قەلاچؤبوونی کوردستان  لە لایەن ڕژیمی خموینییەوە  لە ساڵی 1979وە پەیوەست بوو بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات و بووە پێشمەرگە
لە چەند ناوچەی رۆژهەڵاتی کوردستانن فەرماندەی هێزی پێشمەرگە بووە
لە دامەزرێنەرانی ناوەندی سەربازی و ئەمنیەتی حیزبی دیموکرات بووە
-لە ساڵی 1983وە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکرات بووە
لە ساڵی 2000 وە بەرپرسی ئەمنیەتی حدکا بوو

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.