بەشیر ناسری،پەیکەرتاشی مەریوانی بە نیشانەی ناڕەزایەتی، پەیەکەرێکی دەستکردی خۆی ناشت

0
754

پەیکەرتاشی ناسراوی مەریوانی، بەشیر ناسری، لە لاپەڕەی فەیسبووکیی خۆیدا هەواڵی ناشتنی پەیکەرێکی دەستکردی خۆی “پەیکەری مامۆستا قانع”ی شاعیر ڕاگەیاند.

بەپێی نووسراوەکەی ناوبراو، ئەو کارەی وەک ناڕەزایەتییەک بە گوێ پێنەدانی بەرپرسانی شاری مەریوان بە هونەر و بەرهەمی هوونەرمەندانی ڕەسەنی مەریوان ئەنجام داوە و لە دوای ناشتنی پەیکەرەکە، نەمامێکی لە شوێن پەیکەرەکە ناشتووە و بەم شێوەیە ئەو پەیکەرەی پێشکەش بە خاکی مەریوان کردووە.

دەقی نووسراوی ئەو هەنەرمەندە کوردی بە شێوەی خوارەوەیە:

۲ماوەی ساڵه پەیکەرەی مامۆستا “قانیع”م ساز کردوه و پێم خۆش بوو پێشکەشی بکەم به شاری مەریوان۰

بەڵام به هۆی ناشارەزایی بەرپرسانی شارەوانی و هەروەها کەڵک وەرنەگرتنیان له هونەرمندە چاکەکانی مەریوان ڕۆژ به ڕۆژ دیمەنی شار بەرەو ناشیرینی دەچێت و هیچ بەرپرسێک وڵامی هونەرمەنده چاکەکان ناداتەوە.

بەوبۆنەوە و هەروەها به هۆی ئەوه که بەرپرسانی شار، شوێنێک بۆ ئەم پەیکەره دابین ناکەن، پەیکەرەکەم به ناشتنی دارێک پێشکەش به خاکی مەریوان کرد .

شایانی ئاماژەیە کە پێشتریش هونەرمەندی ماکێت سازی کورد، کەماڵ عەزیزی، یەکێک لە بەرهەمەکانی خۆی بە ناوی “تەختی سلێمان”ـی ئاگر تێبەردا، عەزیز لەو بارەوە لە وتووێژێک لەگەڵ ڕۆژی کورد دەڵێ: “ئەو ماکێتە یەکێک لە عەزیزترین کارەکانم بوو هەر بۆیە ئەوم هەڵبژاد تا پەیغامی ناڕەزایەتی خۆم بگەیەنم بە بەرپرسانی بۆکان و پارێزگای ورمێ تا لەوە زیاتر بێڕێزی بە هونەر نەکەن تەهدید کردن و ترساندنی هونەرمەند یەکێک لە بەرنامەکانی بەرپرسانی ئێرانە بە گشتی چوونکە هونەرمەند ئیعتیرازییە و خەریکە قسەی کۆمەڵگایەک دەکا بە چەکەکەی کە قەڵەمە من تێکەڵ لەگەڵ هونەر بووم و وەک پەیوەندێکی بەهێز ئەو ڕابیتەیه دەبینم کە ماکێت سازی وەسیلەیەکە بۆ گەیشتن بە هونەر ماکێتی تەختی سوولەیمان وەک منداڵێک بوو بۆمن و دوو پەیغامی گەیاند پەیغامی درووست بوونی و سووتاندنی”

nasri 2 nasri 3 nasri

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.