دوو لە جاشە کوژراوەکانی شەڕی دۆینێی دەڤەری رەبەت نێژران

0
1338

ڕۆژی کورد: شەڕی دۆینێی ناوچەی ڕەبەت کە تێیدا بە گوێرەی زانیارییەکان ١٠ کەس لە هێزەکانی سەر بە ڕژیم کوژران و لە ناو ئەو دە کەسە ٨ جاش بوونی هەبوو، شەرێکە کە تا ئیستاش ئاسەوار و کاریگەرییە دەروونییەکانی هەر بەردەوامە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٦ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی تەرمی دوو لە جاشەکان بە بەشداریی بەشێک لە فەرماندە و بەرپرسانی سەربازیی شاری سەردەشت و بەشدارییەکی یەکجار کەمی خەڵکی ناوچە، نێژران

ئەو دوو جاشەی سەر بە ڕژیم کە ئەمڕۆ نێژراون بریتین لە:

یەک: ڕەحمان ئیبراهمی، کوڕی عەبدووڵا، خەڵکی گوندی مەلا شێخ کە ئەمڕۆ و سبەی لە گووندەکەی خۆی (مەلا شێخ) سەرەخۆشی بۆ داندراوە. شایانی ئاماژەیە کە لە پرسەنامەکەیدا هیچ ئاماژە بە هۆکاری مردن یان کوژرانی نەکراوە و هیچ ڕێزێکی نیزامی و سەربازی وەک پلەشی بۆ دیاری نەکراوە.

دوو: محەممەد ئەبووبەکری، ناسراو بە محەممەدی مەلای وسوو باوە، کە پرسەنامەکەی تەواو جیاوازە و بە ئاڵای ئێران و وشەی شەهید ڕازێندراوەتەوە، سەرەخۆشی ئەو جاشە کوژراوەش لە گوندی باوێ بەڕێوە دەچێ و لە پرسەنامەکەشیدا ناوی سپای پاسداران هاتووە.

13141087_1108868175836551_1641453740_n

13141039_1108868365836532_106745750_n

13115888_1108868152503220_807018797_n

13115850_1108868329169869_1117281337_n

13152767_1108868292503206_1253021682_n

13152795_1108868222503213_519375276_n

13152825_1108868272503208_1030600689_n

13162154_1108868155836553_177071284_n

13181014_1108868242503211_730047444_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.