ناسر فەتحی پێرفۆرمانسێکی هونەریی بۆ کەبوودوەند ئەنجامدا

0
907

ناسر فەتحی هونەرمەندی لاوی رۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمان، ئەمرۆ کارێکی جیاوازی بۆ محەمەد سەدیق کەبوودەند، باوکی مافی مرۆڤی کوردستان لە بەردەم پەرلەمانی ئورووپا لە بێرلین ئەنجام دا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژی کورد، ئەمڕۆ سێ شەممە 7 ی ژوئەن کاتژمێر 6 ی ئیوارە  لە بەردەم ئۆفیسی پەرلەمانی ئورووپا لە بێرلین، بۆ پشتیوانی لە داوا ڕەواکانی کەبوودوەند و سەرجەم زیندانیانی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ناسر فەتحی نمایشێکی هونەریی پێرفۆڕمانسی بەرێوە برد و خەڵکێکی زۆر لە کورد و ئاڵمانییەکان ئامادەی کارە هونەرییەکە بوون.
ناسر ڕەسووڵ نژارد کە خۆی لە شوێنەکە ئامادە بوو بە رۆژی کورد ی ڕایگەیاند: چالاکییەکەی کاک ناسر فەتحی لە نزیک خێوەتگەی مانگرتووانی کورد لە بەردەم پەرلمانی ئورووپا بەڕیوە چوو، ئەم شوێنە شوێنێکی گرنگە لە ڕووی سیاسی و گەشتیارییەوە و خەڵکێکی زۆر سەردانی ئەو شوێنە دەکەن کە بەردەم پەرلەمانی ئورووپایە، لە هەمان کاتدا نزیکە لە پەرلەمانی ئاڵمان و سەفارەتی وڵاتانی ئامریکا و فەرەنسا و بلژیک و ڕووسیا.

ناسر ڕەسووڵ نژارد ئاماژەی بەوە کرد کە نمایشە هونەرییەکەی ناسر فەتحی سەرنجی ئامادەبووانی بۆ ڕای خۆی ڕاکێشا و ئاڵمانییەکان و توریستەکانی ئەو شوێنە دەستیان بە وێنەگرتن لەم کارە هونەرییە کرد، بە خۆشحاڵییەوە کارەکە پێشوازییەکی باشی لێکرا و دەتوانم بڵێم بێ وێنە بوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت