کەمپەینی کورد، ماڵێک بۆ کوردی خۆرهەڵات و ورووژاندنی ئازارەکانی

0
1004

ڕۆژی کورد: کەمپەینی کورد، ماڵێک بۆ کوردی خۆرهەڵات و شوێنێک بۆ گشتگیر کردنی هاوارەکان، ماوەیەکی بەرچاوە چالاکی دەکات و تا ئێستا گەلێک پرسی گرنگی ورووژاندوون.

لە هەڵوێستەکانی کەمپەینی کورد دەکرێ ئاماژە بکەین بە: “نا بۆ کۆنسێرت لە ئێستای خۆرهەڵات”، “نا بۆ تانکەری مەرگ”، ” نا بۆ شێواندنی گڵکۆی شاعیرانی کورد” و چەند کەمپەینی تر بکەین کە لە کەمپەینی کورددا ئەنجام دراون.

کەمپەینی کورد، وەک خۆی هیچ کار و هەڵوێستێکی تایبەتی نیە، بەڵکوو زۆرتر هۆڵێکە لە دونیای مەجازیدا کە چالاکانی کورد دەتوانن کەمپەینەکانی خۆیان ڕاگوازن بۆ ئەو شوێنە و خۆیان لەوێدا بە سەربەخۆیی و بە هاریکاریی ناوەندی ڕۆژی کورد، چالاکییەکانیان وەڕێبخەن.

ئەو کارە چەند ئامانجی بووە کە دەکرێ ئاماژە بەوانە بدەین:

یەک: پرژ و بڵاویی کەمپەینەکان کەم بکاتەوە و بکرێ بەو شێوەیە هەموو کەمپەینەکان لە یەک شوێندا کۆ ببنەوە

دوو: ڕای گشتی بەو شێوەیە زووتر ئاگادار بکرێتەوە.

سێ: خەڵک بۆ بینین و ئاگادار بوون لە کێشەکان، شوێنێکی گشتی و هەمیشەیی شک ببەن و لەوێدا بانگەوازەکان ببیستن

چوار: پێش بە هەندێ کەمپەینی ناپێویست و هەوڵی نەشیاو بگیردرێ کە لەوانەیە لە لایەن کەسانی دژ بە کوردەوە بۆ ماوەیەکی کاتی و لە ژێر ناوێکی پیرۆزدا وەگەڕ بخرێن.

کەمپەینی کورد، داوا لەسەرجەم چالاکانی بواری جیاواز دەکات، کەمپەین و بانگەوازییەکانی خۆیان بۆ ئەو ماڵە کوردستانییە ڕابگوازن و لەوێدا بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بە شێوازی خۆیان و بە پشتگیریی میدیایی و تەکنیکی ناوەندی ڕۆژی کورد، چالاکییەکانیان بۆ خزمەت بە کوردستان، ببەنە پێش.

هەروەها هیوادارین کوردستانیانی ئازیز بە لایک کردنی ئەو کەمپەینە، هاریکار بن لە گشتگیرکردن و زانیاری بەخشین و کۆدەنگی پێکهێنانی زیاتر لە کوردستانی خۆرهەڵات.

ناونیشانی کاناڵی کەمپەین لە تلێگرام

ناونیشانی ژووری کەمپەینی کورد لە فەیسبووك

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت