ناساندنی نیشتمانفرۆش و جاشێکی فەرهەنگی/خالید کۆڵوو

0
7847

خالید کۆلوو کێیە؟

ڕۆژی کورد: خالید ئەحمەدیان   یان خالید کۆڵوو کوڕی حاجی ئەحمەد کۆلۆیی لە دایک بووی ١٣٣٨ هەتاوی لە شارەدێی پەسوێی سەر بە لاجانی پیرانشارە.

پاش شۆڕشی نەتەوەکانی ئێران و لە سەردەمی لاوێتیدا، دەبێتە ئەندامی لاوانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و دواتر لە کاتی ئینشعابی کۆنگرەی چواری حیزبی دێموکرات لەگەڵ تاقمی ٧ کەسی دەکەوێت و لەوەێوە ڕێگای بۆ خۆشدەبێ بۆ هاوکاری کردنی ڕژیم و دواتر بەپێی پیلانی ڕژیم، خۆی لە حیزبی دێموکرات نزیک دەکاتەوە.

خالید کۆڵوو کە ئەوجار وەک ڕێکخستنی حیزبی دێموکرات کاری دەکرد، لەلایەن حیزبەوە متمانەی تەواوی پێدەکرێ و دواتریش خالید بەو بیانوویە کە  ڕژیم پێیزانیوە کە ڕێکخستنی حیزبی دێموکراتە، گیانی لە مەترسی دایە و هەربۆیەش دەچێتە وڵاتی تورکیا و لەوێ  خۆی لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات  نزیک دەکاتەوە و بەپێی متمانەیەک کە لە لایەن ئەندامانی حیزبی لە تورکیەوە پێیدەکرێ دەتوانێ زەفەریان پێ ببات.

شەهید تەها کرمانج
شەهید تەها کرمانج

ئەنجام و ئاکامی متمانە پێکردن بە خالید کۆڵوو، شەهید کردنی تەها کرمانج لێدەکەوێتەوە و پاش تێرۆری “تەها کرمانج” لە ١٤ ـی بەفرانباری ١٣٧٢ ـی دەگەڕێتەوە ئێران و ئەمجارە بە ئاشکرا وەکوو باوەڕپێکراوی ڕژیم لە دەزگا ئەمنییەکان کار و چالاکیی خۆی دەست پێدەکات و دواتر دەچتە قەرارگای ڕەمەزان لە کرماشان و لەوێوە وەکوو ئەندامێکی چالاکی ئیتلاعاتی سپا لە دژی باشوور و حیزبەکانی ڕۆژهەڵات کار دەکات.

پاش ساڵی٢٠٠٣  بۆ پرۆژەیەک کە لەلایەن کوردەکانەوە بە ناوی “تێرۆری فەرهەنگی” ناسراوە لە کرماشان بۆ سنە دەگوازرێتەوە و لەو  پرۆژەیەدا کە لەژێر چاوەدێریی حاجی هادی ڕوکن ئابادی بەڕێوە دەچێت، دەست دەکا بە کار کردن بە دژی کورد و کوردستان. لەو ماوەیەدا بۆ شاردنەوەی گەندەڵی و نیشتمانفرۆشییەکانی ئەو جاشە، دەنگۆی گیرانی ناوبراو بڵاو کرابۆوە و وانیشان دەدرا کە لە کرماشان لە بەندیخانە دایە و بە تاوانی سیاسی و کوردایەتی دەستبەسەر کراوە.

پیلانی تیرۆری فەرهەنگی چیە؟

بەپێی ئەو پیلانە، کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای شەڕێکی نرمەوە لە دژی کوردستان و خەباتی کورد کار دەکات.

کۆماری ئیسلامی بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پیلانە دەیان ماڵپەری وەکوو هاوڕێ، دیارونادیار، ئاکام نیوز و …تاد، وەڕێخستووە.

 ئەو ماڵپەڕانە بە گشتی لە ژێر چاوەدێریی ڕوکن ئابادی و خالید کۆڵوو بەڕێوە دەچن.

تێبینیەک بۆ کوردانی نیشتەجێی فەیسبووک:

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، خالید کۆڵوو، لەگەڵ زۆر کەس پەیوەندی دەکات و خۆی بە زیندانیی سیاسی دەناسێنێت و دەشڵێ دەبێ بگەڕێتەوە زیندان و سزای زیندانی بەسەردا سەپاوە و لەو ڕێگایەوە خۆی وەک کوردێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر نیشان دەدات و خۆی لە ناو دڵی کوردان و سیاسییە چالاکەکان جێگا دەکاتەوە. لەمبارەوە ڕۆژی کورد بەڵگەی لەبەردەستدا هەیە.

14798837_1838929186319302_340953253_n

لینکی فەیسبووکی جاش، خالید کۆڵوو

تێبینی: زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژ لەسەر نیشتمانفرۆشەکان، بەپێی لێکۆڵینەوەی تیمێکی تایبەت و بەڵگەی چڕوپڕەوە بڵاو دەبنەوە و تەنیا بە مەبەستی خزمەت بە نیشتمان و بزاڤی ڕزگاریخوازانی کورد و بۆ پێشگرتن بە هەندێک هەڵەی ڕابردوو، بڵاو دەبنەوە و هیچ ئامانجێکی تاکەکەسییان لە پشتەوە نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت