ناو: عەباس محەممەدی ناسراو بە هەباسە لاڵ
ناوی باوک: حەسەن
ئەو جاشە نیشتمانفرۆشە دەست بە خیانەت ڕزیوە خەڵکی گوندی قوبادبەگیان ـە و ئێستا لە شارەکی مەنگوڕان ـی پیرانشار نیشتەجێیە.
ناوبراو لە خێڵی شەمێ یە کە یەکێک لە خێڵە مەنگوڕەکانی ناوچەی پیرانشارە.
عەباس و بنەماڵەکەی بە گشتی بنەماڵەیەکی نیشتمانفرۆش و سەر بە ڕژیمی سێدارە و داگیرکارن.
حەسەن، باوکی عەباس یان هەباسە لاڵ، جاش و نیشتمانفرۆشە. برا و هەروەها ئامۆزاکانیشی بە وردی جاشن و لە ڕیزی خیانەت و خۆفرۆشیدان و نانی خیانەت دەخۆن و خوێنی خیانەت لە دەمارەکانیان خزاوە.
سەرجەم ئەو بنەماڵە جاشپەروەر و خۆفرۆشە لە شارەکی مەنگوڕانی پیرانشار دەژین.
لە ئێستادا هەروەک لە کاناڵی ١ ـی تەلفزیۆنی ئێرانیش نیشان درا، هەباسە لاڵ لە پایەگاکانی سنووریی نێوان هەرێمی کوردستانی باشوور و کوردستانی خۆرهەڵات، خەریکی خیانەت و خۆفرۆشییە.
هەباسە لاڵ و خزمەکانی دەستیان لە ئازاردانی کۆڵبەران و ڕاونانی خەڵک و سیخوڕی و دەستبەسەرکردنی لاوان و بەگرتدانیاندا هەیە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە بەشداریی ئەو جاشە و خزمەکانی لە شەڕەکانی ئەو دواییانەی نێوان هێزە کوردییەکانی کوردستانی خۆرهەڵات وهێزەکانی کۆماری سێدارەدا، دەکەن.