دانیشتوانی شارەدێی “شایەن”ـی کامیاران، ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد

0
1211

ناڕەزایەتییە مەدەنییەکان لە کوردستانی خۆرهەڵات پەرەی سەندووە و خەڵک بە شێوەیەکی بەرچاو ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمەبر پرس و ئاریشە جڤاکییەکانی خۆیان بە شێوەیەکی مەدەنی، دەردەبڕن.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەندێ هەواڵی بڵاوبۆوە لە لایەن چالاکانی کورد، ڕۆژی پێنج شەممە 15ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، دانیشتوانی شارەدێی “شایەن”ـی کامیاران، ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە خەڵکی شارەدێی “شایەنی” ئەو ڕێپێوانەیان بۆ دەردڕینی ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر فرۆشتنی ئاشکرای ماددە سڕکەرەکان لەلایەن دەست و پەیوەندییەکانی رێژیمەوە ئەنجام داوە.

لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا سەدان کەس لە خەڵکی ئەو شارەدێیە و بەتایبەتی ئافرەتان بەشدار بوون و ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی.

ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە هاوکات بوو لەگەڵ کۆبوونەوەی بەرینی ناڕزایەتیی مەریوان لەمەڕ ڕێگا و بان و هاتووچووی تانکەرە نەوتییەکان کە بە تانکەری مەرگ ناودێر کراون.

هەروەها بڕیارە ڕۆژی شەممە 17ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، لەسەر داوای کەمپەینی “نا بۆ کوشتاری کۆڵبەران”، لە باژێڕی بانە، مانگرتنێکی بەرینی جەماوەی وەڕێبخرێ و دوکان و بازاڕ دابخرێت.

14593448_1830802517131969_38655521_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت