کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە بەردەم فەرمانداریی مەریوان بەڕێوەچوو/ڤیدیۆ

0
895

ڕۆژی کورد: هەر وەک پێشتر ئەندامانی کەمپەینی “نا بۆ تانکێری مەرگ”، داوایان کردبوو، ئەمڕۆ سێ شەممە 13ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، سەدان کەس لە هاووڵاتیانی باژێڕی مەریوان لە پارێزگای سنە، کاتژمێر 10ی بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی نالەباری جادەی سنە_مەریوان و قوربانی بوونی هاووڵاتیانی کورد لەو ڕێگایەدا، لە بەردەم فەرمانداریی مەریواندا کۆ بوونەوە.

ناڕەزایەتییان وێڕای ئەوەی کە نووسراوەگەلێک کە نیشاندەری ناڕەزایەتیی ئەوان لەو دۆخە بوو، درووشمی “تانکێر مەمنووعە”یان دەگوتەوە.

لەو مانگرتنەدا بەیاننامەی کەمپەینی “نا بۆ تانکێری مەرگ” خوێندرایەوە و ڕاگەیێندرا کە لە ئەگەری چارەسەری نەکرانی ئەو کێشەیە، لە ڕٶژانی داهاتوودا ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینە درێژەی دەبێ.

بڕیار وایە ڕۆژی پێنج شەممەی ئەو حەوتوویە بۆ جارێکی تر کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە مەریوان لەمبارەوە بەڕێوە بچێت.

بەشداریی بەرچاوی ئافرەتان، یەکێک لە خاڵە ەبرچاوەکانی ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینەی ئەمڕۆی باژێڕی مەریوان بوو.

بەگوێری زانیارییەکان، ڕۆژانە بە شێوەی مامناوەند ٧ کەس لە ڕێگای مەریوان-سنە و بە هۆی خراپیی ڕێگاو بان و هەروەها هاتووچووی بێ ئەژمار و لە ڕادەبەدەری تانکێرە نەوتییەکانی هەرێم بۆ ئێران و کەوتنەوەی ڕووداوی هاتووچوو، دەبنە قوربانی و بریندار و کەم ئەندام دەبن یان گیانیان لە دەست دەدەن.

کاتژمێر ١٠ی شەوی سێشەممە ڕێکەوتی ٦ی ڕەزبەر لە جاددەی “نگڵ” لە نێوان سنە – مەریوان تانکەرێکی هەڵگری سوتەمەنی وەرگەڕا و بەو هۆیەوە ٦ ماشینی دیکەی تووشی ڕوداو کرد و هاووڵاتییەکی مەریوانی بەناوی “عەمار عەمیدی” گیانی لەدەستدا و بریندارەکانی دیکەش کە بەشێکیان برینەکانیان قورس و ناجێگیر بووە بۆ نەخۆشخانەکانی ئیسفەهان و چەند شاری دیکە گوازرانەوە بەڵام سەرەڕای ئەمەش ٣ کەسی دیکەش گیانیان لە دەستدا کە شوناسیان بریتییە لە: “میلاد ئازەری خەڵکی مەریوان، ئیسماعیل بازگیر خەڵکی گوندی حەسەن قڕەی مەریوان و شەروین سەوزە خەڵکی نۆدشە”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت