داواکاریی دایکێکی کانادایی له خه‌ڵکی ئێران به‌گشتی و خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌تی بۆ دیتنه‌وه‌ی چوار منداڵه‌که‌ی

0
6191

ڕۆژی کورد: ژنێکی کانادایی کە شوی بە پیاوێکی کوردی کوردستانی خۆرهەڵات کردووە و ماوەی ساڵێک و ٢ مانگە مێردەکەی وێڕای منداڵەکان گەڕاوەتەوە ئێران و هیچ هەواڵێکی لە منداڵەکانی نیە، لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ ناوەندی ڕۆژی کورد، داوای یارمەتی لە سەرجەم خەڵکی ئێران و بەتایبەتی لە کوردستانیان دەکات.

نامەی ئالیسۆن ئازەر بەو شێوەی خوارەوەیە: 

تکایه یارمه‌تیم بده‌ن بۆ وه‌ده‌ستخستنی هه‌واڵی چوار جگەرگۆشەكەم که لە مانگی ئاگۆستی ٢٠١٥ه‌وه هیچ سەروسۆراغێكیان نازانم.

کچه‌کانم شه‌ڕڤان (١٢) و رۆژڤان (١٠) و کوڕه‌کانم دێرسیم ( ٨) و مه‌تین (٤)، که سه‌لاحه‌دین (سارێن) مه‌حمودی ئازه‌ری باوكیان، بردنی بۆ عێراق و له‌وێ ماوه‌ی ٦ مانگ رایگرتن. پێش ئه‌وه‌ی به نایاسایی بیانبات بۆ ئێران، له فێوریه‌ی ٢٠١٦دا له‌به‌رئه‌وه‌ی که ناوبراو بڕیارێکی یاسایی دادگای کانادای پێشێل کردوه و به رفاندنی چوار که‌س مه‌حکووم کراوه.

هه‌ربۆیه له لای ئه‌نترپۆله‌وه وه‌ک هه‌ڵاتوو چاوی لێده‌کرێ. من پێموایه که سارێن و منداڵه‌کان ئێستاکه‌ له ورمێ ده‌ژین. ئیزن به من نادات بیانبینم یان ته‌نانه‌ت قسەش‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌م.

ساڵی ٢٠٠٢ من و سارین له کانادا زه‌ماوه‌ندمان کرد. هه‌ردووکمان هاووڵاتیی کاناداین، منداڵه‌کانمان له کانادا لەدایك بوون و ئێمه ساڵی ٢٠١٢ لێک جیابووینه‌وه و هه‌ر ئه‌و کات هه‌ردووکمان به پێی قه‌راری دادگا مافی ئاگاداری و سه‌رپه‌رشتیی (حق حضانت و سرپرستی)مان پێ بڕا. من منداڵه‌کانم به ره‌چاوکردنی باوه‌ڕگەلی ئیسلامی و سامانی چه‌ندکولتوری گه‌وره‌ ده‌کرد.

منداڵه‌کان پێویستیان به دایکه و ئه‌وه ١٤ مانگە بێ دایکن. من ئیتر له دیتنیان بێ‌هیوا بووم و پێموانیه بتوانم به‌شێک له ژیانیان بم. کچه‌کانم له قۆناغێکی ته‌مه‌نیاندان که به راستی پێویستیان به رێنموێنی دایکیانه و کوڕه‌کانم هێشتا زۆر بچووکن.

داوای یارمه‌تیتان لێ ده‌که‌م بۆ ده‌ستخستنی هه‌واڵێک له منداڵه‌کانم. تکایه چاو له وێنه‌کانیان بکه‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌وانتان دیت، تکایه پێیان بڵێن که من خۆشیانم ده‌وێ و هه‌موو کارێک ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی دیسان بیان‌بینمه‌وه و به‌ یه‌کتر شاد بینەوه.

تکایه پێیان بڵێن که من شانازییان پێوه‌ ده‌که‌م و ئه‌وان هه‌موو ژیانی منن. ئه‌گه‌ر سارێن‌تان دی، تکایه پێی بڵێن ئه‌گه‌ر بێته‌وه کانادا، ئه‌وه بۆهه‌موومان باشتره و من ده‌توانم یارمه‌تیی بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی که ژیانی تاکه‌که‌سی و حیرفه‌یی دەست پێ بكەینەوە.

رێز و حورمه‌تی زۆر
ئالیسۆن ئازه‌ر
کانادا

14800845_1126884257387550_793399993_n

14813191_1126884274054215_725839379_o

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت