كۆنسێرتێک بۆ هونه‌رمه‌ندی‌ گۆرانیبێژ نه‌جمه‌دینی‌ غوڵامی‌ به‌ڕێوەدەچێت

0
293

بڕیاره‌ سه‌عات ٤ی‌ پاشنیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی ١١/١١/٢٠١٦، كۆنسێرتێک بۆ هونه‌رمه‌ندی‌ گۆرانیبێژ نه‌جمه‌دینی‌ غوڵامی‌ به‌ڕێوه‌بچێت.كۆنسێرته‌كه‌ له‌ته‌لاری هونه‌ری شاری سلێمانی ده‌بێت‌و ماڵی موزیك به‌ناوی “بۆ ئاشتی له‌ سایه‌ی خۆڕاگریی پێشمه‌رگه‌ موزیك ده‌ژه‌نیین”سازیده‌كات. هه‌روه‌ها له‌م كۆنسێرته‌دا نه‌جمه‌دینی غوڵامی گه‌شتێک به‌نێو موزیک‌و گۆرانی كوردیدا ده‌كات‌و له‌نێو گۆرانییه‌كانیشدا چه‌ند به‌رهه‌مێكی نوێ پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان ده‌كات.

Nadjmadin Gholami

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت