کچە کوردێکی ئێزیدی وەک ڕاسپاردەی نیەت پاکیی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵبژێردرا

0
861

ڕۆژی کورد: کچە کوردێکی ئێزیدی بە ناوی “نادیا موراد”، کە یەکێکە لەو سەدان کچە کوردە ئێزیدیانەی کە لە دەست داعش ڕزگاری بووە، وەک سەفیری نیەت پاکیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵبژێردراوە.

ڕێکخراوی “یەزدا” کە ڕێکخراوێکی چالاکی کوردانی ئێزیدیە لە ڕاگەیێندراوێکدا ئەو هەواڵەی بڵاو کردۆتەوە و دەشڵێ نادیا بۆ ماەی 2 ساڵ وەک ڕاسپاردەی نیەت پاکیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەمێنێتەوە.

هەڵبژاردنی ئەو کچە کوردە ئێزیدیە بۆ  ئەو ئەرکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی نادیا و زۆرێک لە کچانی کوردی ئێزیدی، قوربانیی تووندوتیژی و سیاسەتە نامرۆڤانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بوون.

بڕیار وایە نادیا موراد لە بواری هاریکاری و یارمەتیدا بە قوربانیانی کۆیلایەتی و هەروەها هاریکاری کردنی ئەو کچە کوردە ئێزیدییانەی کە لە دەست داعش ڕزگار کراون، چالاکی بکات.

هەڵبژێردرانی ئەو کچە کوردە ئێزیدیە بۆ ئەو ئەرکە، لە ڕێ و ڕەسمێکی فەرمیدا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕابگەیێندرێت و نادیا دەست بە کارەکانی بکات.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێستادا 13 ڕاسپاردەی نیەت پاکی هەیە و لە بواری یارمەتیدان بە لێقەوماوان و شوێنە ئاڵۆز و پڕقەیرانەکاندا وەک سەفیر (ڕاسپاردە) و نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان چالاکی دەنوێنن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت