ڕۆژی کورد: كهمپهینی كورد ، “نا بۆ تێكدانی مەزارگەی ناودارانی كورد” له نامهیهكی سهرئاوهڵا دا ڕوو به هەیئەتی ئومەنای گۆڕستانی شاعیران و هونەرمەندان لە مەهاباد و ههروهها دوو كهسایهتیی فهرههنگی و ئهدهبیی ئهو شاره كه له كهسانی سهرهكیی ئهو پڕۆژهیه دێنه ئهژمار ، داوای كردووه كه ئهو شوناسه نهتهوهییهی پێشتر به سهر گڵكۆكانهوه بووه ، بۆیان بگهڕێندرێتهوه و كێل و بهرد و هونراوهكانی سهر گۆڕهكان وهك پێشووی لێبكرێتهوه ، دهقی نامهكه بهم چهشنهیه :
نامەی سەرئاوەڵای كەمپینی كورد بۆ:
بەڕێزان کاک سەلاحی ئاشتی و کاک ئەحمەدی بەحری!
بەڕێزان هەیئەتی ئومەنای گۆڕستانی شاعیران و هونەرمەندان لە مەهاباد!
بە دوای ناڕەزایەتیی چالاکانی مەدەنی و ئەدەبی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، کە لە راستیدا رووی لە شورای شاری مەهاباد وەک بڕیاردەر و بەڕێوەبەری پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی مەزراگەی شاعیران و هونەرمەندان بوو، ئێوە خۆتان کرد بە تەرەفی ناڕەزایەتیەکان. ئەگەرچی دوای ئەوە هێندێک قسەی زبر لە لایەن خەڵکی ناڕازی و ئێوەشەوە هاتە ئاراوە بەڵام ئێوە و کەسایەتیی ئێوە هاوکات لەمپەری ناڕەزایەتیەکانیش بوو. چونکە لە ناو خەڵکدا جێگای رێزن و هەردەم پێمان وا بووە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە ئێوە تفی سەر بەرەو ژوورە. هەتا ئێستا چەند نامەمان لە نێواندا هاتووەو چووە تا بەڵکو شوناس بۆ گڵکۆکان بگەڕێتەوە بەڵام بە داخەوە وڵامێکی روک و راستمان وەرنەگرتۆتەوە. هەر بۆیەش هاتینە سەر ئەو باوەڕە بە ئاشکرا و بە نامەی سەرئاوەڵا ئەم چوار خاڵەی خوارەوە ڕوو بە ئێوە بۆ بیروڕای گشتی بڵاو بکەینەوە:
١- تکایە ئەگەر دەتوانن کێڵ و بەردی سەر گڵکۆکان بە شوناس و هۆویەتی نەتەوەیی پێشوویانەوە دابنێنەوەو لەم بارەوە نیگەرانییەکان بڕەوێننەوە.
٢- ئەگەر دەزانن ئەوە لە دەست ئێوەدا نەماوە، تکایە بە ئاشکرا رایبگەیەنن و لەو پڕۆژەیەش وەرنە دەرێ.
٣- مانەوەتان لەو پڕۆژە تێکدەرانەیەدا، لە حاڵێکدا کە ناتوانن یان ناتانهەوێ وڵامی داخوازیەکانی خەڵک بدەنەوە، ناچێتە خانەی خزمەت بە نەتەوە و بە فەرهەنگ و ئەدەبی نەتەوەکەتانەوە.
٤- ئەگەر هەر بەو وەزعەوە لە پڕۆژەکەدا بمێننەوە، ئەوە راستەوخۆ خۆتان کردووە بە شەریکە تاوانی ئەوانەی گڵکۆکانیان لە شوناسی نەتەوەیی داماڵیوەو بەرامبەر بە ناڕەزایەتیەکانی خەڵک، خۆتان بەرپرسیارن و گلەیی لەسەر خۆتانە.
بە سپاسەوە
كهمپهینی كورد ، #نا_بۆ_تێكدانی_مەزارگەی_ناودارانی_كورد
٢٥ی ئۆكتۆبری ٢٠١٦