ڕاگەیاندنی سەرکەوتووانەی پێنجەمین تاقیکاریی ناوکیی کوریای باکوور و هەڵوێستی وڵاتانی جیهان

0
792

ڕاگەیاندنی سەرکەوتووانەی پێنجەمین تاقیکاریی ناوکیی کۆریای باکوور لە لایەن ئەو وڵاتەوە، دژکردەوەی وڵاتانی جیهانی لێکەوتەوە.

ڕۆژی کورد: ڕاگەیاندنی ئەنجامدانی سەرکەوتووانەی ئەو تاقیکردنەوەیە لە لایەن زۆربەی وڵاتانی جیهان و نەتەوە یەکگرتووەکانیش دژکردەوەی تووندی لێکەوتەوە.

سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی ڕووسیە وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لەو تاقیکردنەوەیەی کوریای باکوور گوتوویەتی: “بڕیارنامەی شٶڕای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ جێ بە جێ بکرێت و پێویستە ئێمە زۆر بە هێزەوە یەو پەیامە بدەین بە شۆڕای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکان”.

جان کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش گوتی: “ڕوونە کە بەتایبەتی کوریای باشوور و ژاپۆم کە دراوسێی ئەو وڵاتەن، زۆر بە توندی دڵەڕاوکێیان هەیە بەڵام وابزانم چێن و ڕووسیە و ئەمریکا و هەر کەسێکی تریش لەمبارەوە نیگەرانن. دڵنیام کە ئەمڕۆ و لە کاتێکی شیاودا، سەرۆک ئوباما لەمبارەوە دەدوێ و ئێمە ئەو پرسە لە ڕێگای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەخەینە بەر باس”.

فەڕانسەش لەمبارەوە هاتە دەنگ و ئەو تاقیکردنەوەی مەحکووم کرد و داوای لە شۆڕای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە بەلەز لە دژی ئەو پرسە هەڵوێست بگرێت.

ژان مارک ئایرۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕانسە ئەو تاقیکردنەوەی بە “هەنگاوێکی جیدی کە ئاشتی و ئاسایشتی جیان دەخاتە مەترسییەوە” ناو بردەوە و دەڵێ بە هیچ شێوەیەک تەحەموول ناکرێت.

یوکیا ئامانۆ، سەرۆکی ئاژانسی ناونەتەوەیی وزەی ناوکی، ئەو تاقیکارییەی کوریای باکووری بە گێرەشێوێنی و کێشە خوڵقێن ناوبرد.

شینزۆ ئابێ، سەرۆک وەزیری ژاپۆنیش گوتوویەتی کە ئەو دۆخەی ئێستاکە، قەبووڵ و تەحەموول ناکرێ.

کیم جونگ ئون، سەرۆک کۆماری کوریای باکووریش کە زۆر بە تووندی لەمبارەوە نیگەرانە، دەڵێ ڕێبەری کوریای باکوور کەسێکی نابەرپرسیارە چون ئەو تاقیکارییانە تەنیا گەمارۆی زیاتریان لەسەر ئەو وڵاتە لدەکەوێتەوە و وڵاتەکە گۆشەگیرتر دەکات.

چین کە لە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی کوریای باکوورە، ئەو تاقیکردنەوەی مەحکوم کرد و داوای لە کوریای باکوور کرد تا بەڵێنەکانی خۆی لەمەڕ کەم کردنەوەی چەک و چۆڵە ناوکیەکان بەجێ بهێنێ.

وەزیری کاروباری دەرەوەئ نۆروێژیش ئەو تاقیکردنەوە ناوکییەی کوریای باکووری مەحکووـ کردووە و لە تویتێک دا ئێژێ: “ئەو هەنگاوە شیاوی قەبووڵ کردن نیە و بۆتە هۆی نگەرانیەکی قووڵ و ئاشتی دەخاتە مەترسییەوە”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت