وەرگێڕدراوی بەشێک لە لێدوانی عەبدووڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بۆ شەرقولئەوسەت

0
1315

وەرگێڕانی لە عەڕەبییەوە: ڕۆژی کورد

رۆژی دووشەممە 29ـی ئابی 2016، عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی راگەیاندووە، کە ئێران سوننەمەزهەبەکانی عێراقی لاواز کردووە و ناوچەکانیانی رادەستی رێکخراوی توندڕەوی داعش کردووە.

موهتەدی لەو لێدوانەدا ئاماژە بە بەردەوامیی چوونەوەی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە بۆ ناوخۆ دەدات و دەڵێ: “پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە ساڵی 2000ـەوە بەردەوام هەر چوونەوە ناوخۆ و ئەو کارەش بە مەبەستی پەیوەندی گرتن لەگەڵ خەڵک بووە و ئەوە هیچ کات نەپساوەتەوە”.

هەروەها لە درێژەی قسەکانی دا گوتوویەتی: “لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوودا دوو کاری گرنگمان ئەنجام دا، سەرەتا: چالاکیی پتەوی سەربازیمان لە ناوخۆی کوردستانی ئێران پێکهێنا و دوو: بە شێوەیەکی بەربڵاو بەشداریمان لە شەڕی دژی داعش لە لای کەرکووک کرد، هەر بۆیەش ئێستا هێزەکانمان لە ڕووی سەربازییەوە زۆر ئامادەن و لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا تا ئێستا، ١٠ عەمەلیاتمان بە دژی هێزەکانی ڕژیم و سپای پاسداران، پێکهێناوە کە زۆربەی هەرە زۆری لە ناو باژێڕە کوردەکاندا بووە و بە سەرکەوتووییەوە ئەنجام دراون و هیچ خەسارێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە.

عەبدووڵا موهتەدی هەروەها باسی چالاکییەکانیان لەمەڕ بەرەی یەکگرتوو کرد و گوتی: “ئێمە لە ئێستادا بە بەربڵاوی لە هەوڵی ئەوە  داین تا لێژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنین، و بۆ ئەو مەبەستەش داوامان لە هەموو هێزە کوردیەکان کردووە و ڕاسپاردە و تێبینیی خۆشمان داوە و هەروەها لە هەوڵ داین بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو لە ناو هێزەکانی کوردی ئێرانیدا”.

سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ئاماژەی بە لەسێدارەدانەکانی ئەو دواییانەی کوردەکان لە ئێران دا و گوتی: “خەڵکی ئێران بەڕاستی لەو ڕژیمە وەزاڵە هاتوون و لێی بێزارن، کوردستان لە ڕووی ئاوەدان کردنەوە و خزمەتگوزاری و پیشەازیدا هەمیشە لە ڕیزی دوایی دایە بەڵام لە ڕووی لە سێدارەدانەوە لە پێشەوەیە و لە ڕیزی یەکەم دایە، لە ماوەی ٥ مانگی ڕابردوودا، ڕژیم 600 کەسی لە سێدارە داوە.

عەبدوڵڵا موهتەدی لە بەشێکی تری قسەکانیدا باس لە خۆتێهەڵقوتاندن و دەست تێوەردانەکانی ئێران لە سووری ە و عێراق و وڵاتانی ناوچە دەکات دە ڵێ: ” کە نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بە فەرمانی ئێران بەشەبودجەی هەرێکی کوردستانی بڕیوە و ”ئێران گەورەترین دوژمنی هەرێمی کوردستانە“.

سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران پێیوایە ئێران بە هێمنی کارە هەوڵگری و سیاسییەکانی لە هەرێمی کوردستان لەرێگای چالاکییە رۆشنبیرییەکان و جموجۆڵی بازرگانی جێبەجێ دەکات، چونکە ”زۆرینەی کۆمپانیا ئێرانییەکان سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانن“.

سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە هەمبەر سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانیشەوە دواوە و گوتوویەتی: ” سەربەخۆیی کوردستانی باشوور کۆتایی بە دەستوەردانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەرێمی کوردستان دەهێنێت.”

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت