منداڵێکی سووری بە نیوەزیندوویی لە دایک بوو، دوکتورەکان ڕزگاریان کرد/ڤیدیۆ

0
2030

کورتەیەک لە وەرگێڕاوی ڕاپۆرتی ئەو ڤیدیۆیە:

ڕۆژی کورد: ئەو ڕووداوانە کە لەو گرتە ڤیدیۆیەدا دەیبینن هەر هەمووی لە ماوەی 48 کاتژمێردا لە مانگی جوولای ڕووی داوە لە بۆمبارانەکانی ئەسەددا لە باژێڕی حەلەب.

ئەو ژنە سک پڕە ناوی “نایسایە”، ئەو کاتە کە بە لاقی خۆی بەرەو نەخۆشخانە هاتووە، لە نزیک نەخۆشخانەکە  کەوتۆتە بەر بۆمباران.

دەستی ڕاستی لە تەقینەوەیەکدا شکاوە.

پزشکەکان بە سزاریەنێکی خێرا منداڵەکە لە سکی “نایسا دەردێنن: بەڵام پێدەچێ کێشەیەک هەبێ. دڵی منداڵەکە لێنادات، دوکتورەکان دەست دەکەن بە هەوڵدان. هەوڵەکان بەردوامن و بە خێرایی ئەنجام دەدرێن. دوکتور هەموو شوێنەکانی چوونە ژووری هەوای منداڵەکە خاوێن دەکاتەوە.

منداڵەکە لە نێوان مەرگ و ژیاندا ڕاوەستاوە.

لە ناکاو دڵی منداڵەکە وەلێدان کەوت. ژیان گەڕایەوە.

لە ئەنجامدا منداڵەکە گریا و ئەوەش واتا ژیان بەردەوامە.

دوای ٢٠ خولەک هەوڵی بێ وچان، منداڵەکە لە نێوان مەرگ و ژیان، بەرەو ژیان پەل دەهاوێ و دەگەڕێتەوە.

دوکتور ئەحمەد کە ژیانی منداڵەکە و دایکەکەی لە مەرگ ڕزگار کردووە، واق ماوە و ماندوویە.

دوکتور ئەحمەد دەڵێ ئیتر من پیر بووم، پەرستارەکە کە چەکمەکاینی لە لاقی دەردێنێ دەڵێ : نا، سپاس بۆ خوا هێشتا گەنجی.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.