منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵانەی سنەیی خۆی کوشت

0
796

روژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە شاری سنە، منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵانەی سنەیی لە ڕێگای خۆ خنکاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد لەمبارەوە ڕایگەیاند، کاتژمێر 18ی ڕۆژی سێ شەممە 29ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، کورێکی تەمەن ١٠ ساڵانە بە ناوی “دانش ئەمینی”، کوڕی عوسمان و نیشتەجێی گەڕەکی “کانی کوزەڵە”ی شار سنە بە لەچکی دایکی خۆی خنکاند و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

خۆکوژیی منداڵان و مێرمنداڵان لە کوردستانی ڕۆژهەڵآت لە پەرەسەندن دایە و لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بە پێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ڕۆژی کورد، ئەمە سێهەمین حاڵەتی خۆکوژیی منداڵان و مێرمنداڵانە.

پەروین نەسیری تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵكی شاری دیواندەرە نیوەشەوی یەک‌شەممە ١٧ی جۆزەردان بە خواردنی حەب هەوڵی خۆکوشتنی دا و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.

دەگوترێ پەروین کە قوتابیی پۆلی دواناوەندیش بووە، بەهۆی دمەقاڵەیەک لەگەل بنەماڵەکەی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەروەها ڕۆژی سێ‌شەممە کچێکی تەمەن ١٥ ساڵەی خەلكی شاری سنە بەهۆی خۆ فڕێدانە خوارەوە لە نهۆمی پێنجەمی بینایەکەوە، کۆتایی  بەژیانی خۆی هێنا.

پێشتریش ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی١٤ی ڕەشەممەی 1394ی هەتاوی منداڵێکی  کورد بە ناوی ئیحسان دانیشخاه کوڕی عەزیز(موسلیح) ، تەمەن ٩ ساڵان،  لە ئاوایی دێ شەمس لە شاری شنۆ، خۆی کوشتووە و لە ڕێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت