بانە: مانگرتنی گشتی بە هۆی داخرانی سنوورەکان

0
879

ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی بە هۆی داخرانی سنوورەکان شاری بانە لە مان گرتنی گشتی دایە.

ئەمڕۆ سەر لە بەیانییەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە هەمبەر داخرانی سنووری نێوان کوردستانی خۆرهەڵات و کوردستانی باشوور لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، سەرجەم دووکان، بازاڕ و پاساژەکانی شاری بانە، داخراون.

شایانی باسە کە خەڵکی ناڕازی بە شێوەیەکی مەدەنیانە، لە پێش فەرمانداری (قایم مەقام) شاری بانە کۆبوونەوە.

شایانی ئاماژەیە کە شاری بانە یەکێک لە شارە سنوورییەکانی کوردستانی خۆرهەڵاتە کە بە هۆی نەبوونی کارخانە و پێشەسازیی، ژیانی خەڵکی ئەو باژێرە بە بوونی سنوورەکان بەستراوەتەوە.

13001137_1705675169706729_1430357241489619034_n 12976697_1705675503040029_7319903060375202040_o13012605_1705675333040046_5231948698564179608_n

نوێ دەکرێتەوە…

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.