باوک و کوڕێک لە ناو شاری میاندواو کوژران

0
98

 بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە رۆژی کورد گەیشتووە؛ ئەمرۆ سێشەممە لەناوشاری میاندواو و لەبەرچاوی هێزە ئینتزامییەكان، لەلایەن کەسانێکی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات تەقە لە بنەماڵەیەكی كورد كراوە و دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

مەجید ئیوەر وەک سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕووداوەکە و نزیک لە بنەماڵەی قوربانیان بە رۆژی کوردی ڕاگەیاند: لە ڕووداوەکەی ئەمرۆ شاری میاندواو لەلایەن چەند كەسێكی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات تەقە لەبنەماڵەی خوشکم كرا و زاواکەم و خوشکەزایەکم بەناوەكانی عەبدوڵا رەسوڵ قۆجە ناسراو بە مەمی تەمەن 51 ساڵ‌ و حامید رەسوڵ قۆجە تەمەن 25 ساڵ گیانیان لەدەستداوە ‌و خوشکەکەشم شیرین ئیوەر برینداربووو.

مەجید (كاروان) ئیوەر ڕاشیگەیاند: تەقەكەرەكان خەڵكی گوندی “خان كەندی” سەر بە شاری میاندواون كە سەرەڕای ئەوەی بەردەوام كێشەیان بۆ خەڵكی ئەو گوندە ناوەتەوە، لەمێژە لەگەڵ بنەماڵەی ئێمە لەكێشەدان.

ناوبراو لە درێژەدا گوتی: ئەو بنەماڵەیە بە ناوی “سەید محەمەد” ناسراون كە كوڕەكانی بەهۆی كاری شەڕانگێزی‌و نانەوەی كێشەو گرفت بۆ خەڵكی ئەو گوندە ناسراون‌و پەیوەندیی نزیكیان لەگەڵ هێزەكانی رژیم‌و ئیتلاعاتدا هەیە.

مەجید ئیوەر ڕاشیگەیاند: خه‌لکی خانکه‌ندی زیاتر له‌ 30 ساله‌ له‌ لایه‌ن بنه‌ماله‌یه‌کی جاشی سه‌ر به‌ ئیتلاعاتی بۆکان و میاندوئاو به‌ ناوی تایفه‌ی سه‌ید محه‌ممه‌د مام مه‌حمودی که‌ بریتین له‌ [ سه‌ید مه‌حمود و کوره‌که‌ی سه‌ید نوره‌ که‌ له‌ فه‌له‌که‌ی ئه‌سکه‌نده‌ری دوکانی قه‌سابی هه‌یه‌؛سه‌ید ره‌سوول؛سه‌ید حه‌سه‌ن و کوره‌کانی به‌ ناوی ئه‌نوه‌ر و عه‌بدووللا؛سه‌ید سه‌دیقی شیناوا سه‌ید عه‌زیز] ئازار ده‌درێن رۆژ نییه‌ بێ حوره‌تی به‌ژنانی ئاوایی نه‌که‌ن گه‌نم و یۆنجه‌یه‌یان نه‌سووتێنن باغی میوه‌انیان نه‌برن…هیرش وئازار دانی خه‌لکی هه‌ژار خانکه‌ندی بووه‌ته‌ کات به‌ سه‌ربردن و خۆشی بنه‌ماله‌ سه‌یده‌ جاشه‌کان….ده‌وله‌تی ئێران بۆ گورز وه‌شاندن له‌ خه‌لک و بنه‌ماله‌سیاسییه‌کان به‌رده‌وام هانده‌ری ئه‌و تایفه‌ جاشه‌ بووه‌ تا ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار هێرشیان بۆ سه‌ر بنه‌ماله‌ی ئێمه‌ و خه‌لکی تر کردووه، که‌ به‌ داخه‌وه‌ ئه‌مرۆ گورزی خۆیان به‌ یه‌کجاری وه‌شاند و به‌داخه‌وه‌ زاواکه‌م به‌ ناوی عه‌بدوڵلا ره‌سول قوچه‌ و خوشکه‌زاکه‌م به‌ نێوی حامید ره‌سول قوچه‌ خویندکاری زانکۆی میاندوئاو له‌ نێوشاری میاندوئاو و له‌ به‌رده‌م زیندان و ئیداره‌ی پۆلیسی میاندوئاو کوشتووه‌ و خۆشکیشم له‌ ژێر چاوه‌دێری دکتۆر دایه‌.
مەجید ئیوەر داوا لە دوو لایەنی کۆمەڵە و دیموکرات دەکا لە ئاست ئەو ڕووداوە بێدەنگ نەبن و هەڵوێستیان هەبێ و دەلێت: ‌ پێویسته‌ کۆمه‌له‌ و دێموکرات به‌ زووترین کات هه‌لوێستی خۆیان رابگه‌یه‌نن چۆن بارودۆخی ئاوایی خانکه‌ندی وێرای ئه‌وی که‌ پره‌ له‌ هێزی حکومه‌ت به‌ره‌و تێکچوونی زیاتر ده‌روات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت