میسباحی یەزدی: ڕاست نیە کە دەڵێن خوا حەزی لە خوێن ڕژان نیە

0
635

میسباحی یەزدی، مەلای تووندئاژۆ و مەرجەعی لاسایی کردنەوەی ئایینیی ئێران، دەڵێ ئەوە ڕاست نیە کە هەندێ کەس دەڵێن خوا حەزی لە خوێن ڕشتن نیە،

ڕۆژی کورد: بەپێی ڕاپۆرتی ” نەسیم ئۆنلاین “، میسباحی یەزدی بە ئاماژە بە بڕێ بابەت کە بە وتەی ئەو دروستکەری شک و گومانن و هەست و ناخی جیهادی و شۆڕشیی خەڵک دەکەنە ئامانج، وتوویە: بڕێ کات، بڕێ بابەت لە ماڵپەڕ و ڕاگەیەندنەکاندا بڵاو دەبنەوە کە لاوان لە هەست و ناخی جیهادییەت و شۆڕشی بوون دوور دەکاتەوە.

یەزدی دەڵێت: لەو بڵاوکراوانەدا دەوترێ کە خودای مەزن بە خوێن ڕشتن ڕازی نییە، بەشێک لەم بابەتانە دوورن لە ڕاستی و تەنیا بۆ لاوازکردنی هەستی جیهادییەت بڵاو دەبنەوە.

ئەم مەلا ئێرانیە لە درێژەدا وتوویە: بڕێ کات، بابەتگەلێک دەورووژرێن بەڵام بە شێوەی ناتەواو دەوترێن، ئەمەش بەستێنی کەڵکاژۆ لەو بابەتانەی دابین کردووە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە بڕێ بابەت شک و گومان لەبارەی جیهادەوە دروست دەکەن و هەستی جیهاد لە ناخی لاوانیان کردووەتە ئامانج، درێژەی دا: بڕێ کات، بڕێ بابەت لە ماڵپەڕ و ڕۆژنامە و ڕاگەیەندنەکاندا بڵاو دەکرێنەوە کە لاوان لە جیهاد دوور دەکەنەوە و ئەو هەستی شۆڕش و جیهادە لە ناخی لاوان کەمڕەنگ دەکەنەوە و تێیاندا باس دەکردرێت کە خودا بە خوێن ڕشتن ڕازی نیە.

میسباحی یەزدی لە درێژەدا بە ئاماژە بەوەی کە بڕێ لەو بابەتانە دوورن لە ڕاستی، پێی لەسەر ئەوە داگرت کە: ئایینی ئیسلام ئایینی میهرەبانییە، پەیغەمبەری ئیسلام بۆ میهرەبانی و خۆشەویستی نێردراوە و لە قورئاندا لەسەر میهرەبانی پێداگری کراوە و پەیغەمبەری ئیسلام کەسێکی میهرەبان بوون.

یەزدی دەڵێت: پێویستە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە لە بەرانبەری خودا و موسوڵماناندا ڕاوەستاون و بڕیاراتی ئیسلام جێبەجێ ناکەن، شەڕ بکردرێت و بەرەنگاریان ببینەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.