ڕاگەیەندراوی ۱۲ڕێکخراوی مافی مرۆیی لەپشتیوانی لە مانگرتنەکانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

0
1509

دوازدە ڕێکخراوی سەر بە نەتەوە غەیری فارسەکان لە ئێران، پشتیوانیی خۆیان لە مانگرتن و نارەزایەتیەکانی شارە سنووریەکانی کوردستان لە ڕۆژهەڵات، ڕاگەیاند.

مرۆڤایەتی: لە بەشێک لەو ڕاگەیێندراوە کە لەلایەن ١٢ رێکخراوی نەتەوە غەیری فارسەکانی ئێران بلاو بووەتەوە هاتووە: “ئێمە ڕێخراوەکانی واژۆکاری ئەم بەیاننامەیە، سەرەڕای پشتگیری لە مانگرتن وبزاوتی مەدەنی خەڵکی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران ،داوا لەکۆماری ئیسلامی دەکەین کە؛ کۆتایی بە سیاسەتی هەڵاواردنی خۆی لەهەمبەر گرووپگەلی نەتەوەیی و ئیتنیکی لەئێران بێنێ وپێداویستی گونجاو لەمەڕ گەشەی ئابووری وکۆمەڵایەتی ئەم ناوچانە دابین بکات و بەخێرایی لەهەمبەر کۆتایی هێنان بەناوەند خوازی و بەفەرمی ناسینی خۆبەڕێوەبەری ئەم ناوچانە دەسپێشخەری بکات.”

دەقی ڕاگەیێندراوەکە:

ڕۆژی یەکشەممە ۲۶ی خاکەلێووەی ۱۳۹۷، بازاریان و پیشەکانی شارەکانی بانە، جوانڕۆ لە ناڕەزایەتی بە داخرانی بازاڕچەکانی سنووری وهەڵکشانی نرخی گومڕکی، کەتەنیا سەرچاوەی داهات و بژێوی ژیانی خەڵکی ئەم ناوچانەی وەستاندووە، دەستیان داوەتە مانگرتن وداخستنی دوکان وشوێنی کارەکانیان.

ئەم بزاوتە ناڕەزایەتییە بەپێی بەستێنە پێشوەکانی وهاوسانی دۆخی ئابووری وئیش وکار، بەخێرای پەرەی ساند وشارەکانی مەریوان،سەقــز، پیرانشار، مەهاباد ،ماکــۆ وبازرگان پەیوەستی مانگرتنەکان بوون. سیاسەتی هەڵاواردن ونابەرابەری ئاشکرا لەدابەشکردنی بودجە وداهاتەکان، ناکارامەیی بەرپرسان، ڕوانگەی ئەمنییەتی و میلیتارێزەکردنی ناوچە خۆجێییەکانی نەتەوەکانی دیکەی جگە لەفارس، کەمتەرخەمی وبایەخنەدان بە خواستە بنەڕەتییەکانی ئەم نەتەوانە کە کۆتایی هێنان بە هەڵاواردن و ناهاوسانییەکانە، بووەتە هۆکاری گەشەنەکردن و پێگەیاندنی ئابووری لەم ناوچانە.

بێ گومان حکوومەتی هەر وڵاتێک بەرپرسی باشترکردنی پێگەی ژیان و دۆخی ئیش وکاری هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەیە ودەبێ هەموو بەربەستەکانی ڕێگەی گەشەی ئابووری بسڕێتەوە.

بەڵام بەداخەوە حکوومەتی ئیسلامی ئێران لەکاتی هاتنە سەرکاریەوە تائەوڕۆکە، بەردەوام سیاسەتی هەڵاوادنی درێژە پێ دەدات، وهەنگاوێکی بۆ گۆڕانی ئەم دۆخە هەڵنەگرتووە.بێ گومان کوردەکان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، قوربانی ئەو هەڵاواردنەن کەبەسەریاندا سەپێنراوە.ئەم ناوچانە لە سەرمایەگوزاری قەبە وگەڵاڵەی گشتی ئابووری بێبەری کراون وهێزە مرۆییەکەی ناچارە لەگەڕان بەدوای کاردا کۆچ بکەن بۆ شوێنەکانی دیکەی ئێران یان لەهێی سنووری بە ڕووکردن لەکۆڵبەری بژێوی ژیانیان دابین بکەن.درێژەی ئەم دۆخە هەنووکەییە ،ئەنجامی نەگونجاوی لێکەوتۆتەوە ودۆخێکی پڕ کارەسات و مەینەتی لەسەرژیانی دانیشتوانی ئەو ناوچانە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان سەپاندووە.

هەربۆیە ئێمە ڕێخراوەکانی واژۆکاری ئەم بەیاننامەیە، سەرەڕای پشتگیری لە مانگرتن وبزاوتی مەدەنی خەڵکی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران ،داوا لەکۆماری ئیسلامی دەکەین کە؛ کۆتایی بە سیاسەتی هەڵاواردنی خۆی لەهەمبەر گرووپگەلی نەتەوەیی و ئیتنیکی لەئێران بێنێ وپێداویستی گونجاو لەمەڕ گەشەی ئابووری وکۆمەڵایەتی ئەم ناوچانە دابین بکات و بەخێرایی لەهەمبەر کۆتایی هێنان بەناوەند خوازی و بەفەرمی ناسینی خۆبەڕێوەبەری ئەم ناوچانە دەسپێشخەری بکات.

هەروەها ئێمە خوازیاری کۆتایی هێنان بەسەرکوتی بزاوتی ناڕەزایی هاوڵاتیانی کورد وئازادی بێمەرجی دەسبەسەرکراوانی ئەم ناڕەزایانەی ئەم دوایانەین.

۱ی گۆڵانی ۱۳۹۷
۲۱ی ئاپڕیلی ۲۰۱۸

۱ــڕێخراوی مافی مرۆڤی ئەهواز(المنظمە الأحوازیە لحقوق الأنسان)

۲ـ گرووپی مافی مرۆڤی بەلوچستان

۳ـ کەمپەینی چالاکانی بەلووچ ،

٤ــ ناوەندی مافی مرۆڤی زاگرۆس،

۵ـــ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ــ ڕۆژهەڵات (مرۆڤایەتی)

۶ــ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،

۷ــ ڕێخراوی خەڵکی کرمانج خۆراسان،

۸ــ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی “هەنگاو”،

۹ــ ئەنجومەنی پڕۆژەی دیمۆکڕاتیکی کوردستانی ئێران،

۱۰ــ چاودێری مافی مرۆڤی ئەحواز Aheazi Human for Observatory Rights،

۱۱ــ هاوپەیمانی کورد ـ سوئیس،

۱۲ــ ڕێخراوی کوردوسەیدـــ چاک.