سزای ۳۰ساڵ بەندکران بۆ شەش هاوڵاتی کورد لە شاری سنە.

0
949

شەش کەس لە هاووڵاتیانی خەڵکی گوندی مێراویی سەربە پارێزگای سنە سزای ۳۰ساڵ بەندکرانیان لەلایەن دادگایی ئینقلابی ئەو شارەوە پێدرا.

مرۆڤایەتی: بەپێی ڕاپۆرتێک کە بەدەستی ڕێکخراویی مافی مرۆڤی کوردستان- ڕۆژهەڵات گەیشتووە، شەش کەسی خەڵکی گوندی مێراوی ـی سەربە ناوچەی ژاوەرۆی سنە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئێرانەوە سزای ۳۰ ساڵ بەندکرانیان پێدراوە.

تاوانی ئەم شەش هاوڵاتییە کوردە “هەوڵدان بە دژی تەناهیی نەتەوەیی”، “ئەندایەتی لە یەکێک لە هێزە کوردییە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران” و هەروەها “هەڵکردنی ئاڵایی کوردستان” ڕاگەیێندراوە.

ناسنامەی ئەم کەسانە بریتین لە:

۱. وەکیل ڕۆستەمی. کوڕی محەممەدمیرزا، سزای ۵ ساڵ بەندکران

۲. بێهرووز عەزیزی. کوڕی محەممەدم سزای ۵ ساڵ بەندکران

۳. ڕەسووڵ عەزیزی، کوڕی ئەڵامحەممەد، سزای ۵ ساڵ بەندکران

۴. فەرمان ڕۆستەمی، کوڕی عەلی محەممەد، سزای ۵ ساڵ بەندکران

۵. سیروان ڕۆستەمی، کوڕی عەلی محەممەد، سزای ۵ ساڵ بەندکران

٦. عەلی کوهی، کوڕی محەمەدعەزیز، سزای ۵ ساڵ بەندکران