بریندار بوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سه‌رده‌شت

0
1858

مرۆڤایەتی: به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، كۆڵبه‌رێك له‌ ناوچه‌ سنووریه‌كانی شاری سه‌رده‌شت به‌ هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی بریندار بوو.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت، بە ناوی “محەممەد شەریف جەلالی” به‌ هۆی ڕاودوونانی هێزەكانی ڕژیم بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ئاماره‌ بڵاوكراوه‌كان لە مانگی ژانوییه‌وه‌ هەتا مانگی ئۆکتوبر ١٧٧ کۆڵبەر كوژراون و بریندار بوون.