مرۆڤایەتی: بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕۆژهەڵات “ئازاد نادری” كه وێڕای “یه‌دۆڵڵا شاكێری” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به شێوه‌ی كاتی و به دانانی قه‌راری وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا.
ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه “یه‌دوڵڵا شاكێری” هه‌روا له‌زینداندا ڕاگیراوه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی به شێوه‌ی هاوكات هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی “یه‌دۆڵڵا شاكێری” و “ئازاد نادری” له شاری دێهگولان و ئه‌م دوو هاوڵاتییه‌یان به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ له‌دژی نیزام” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
یه‌دوڵڵا شاكێری لە دەستبەسەری دایە و چارەنووسی نادیارە.